مێسی مەیامی گەیاندۆتە لووتكە

09:45 - 2024-04-23
وەرزش
63 جار خوێندراوەتەوە

خولی تۆپی پێی یانەكانی ئەمریكا (MSL) بەردەوامە و یانەكەی مێسی چۆتە پلە یەكە، بەرە بەیانی رۆژی یەكشەممەی رابردووش بردنەوەیەكی تری تۆمار كرد.
خولی یانەكانی ئەمریكا 29 یانە بەشداریی تیادا دەكەن، بەسەر هەردوو ناوچەی خۆرهەڵات و خۆرئاوادا دابەشكراون، ناوچەی خۆر هەڵات 15 یانە و ناوچەی خۆر ئاوا 14 یانە لە خۆ دەگرن، تائێستاش 10 جەولە یان هەفتە لەیارییەكانی ئەم خولە كراون، بەرەبەیانی دوێنێش دووشەممە جەولەی یانزەیەمینی یارییەكانی ئەم خولە دەستیانپێكردووە.
لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی تۆپی پێی جیهانی، ئەمساڵ دووەم ساڵییەتی لەو خولەدا و لە یانەی پاریس سانجێرمانەوە چۆتە ئەم خولەو یاریی بۆ تیپی ئینتەر مەیامی دەكات، ئەم تیپەش كە لە گروپی خۆرهەڵاتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا یاریی دەكات، تا ئەم هەفتەیە 10 یارییان لە گروپەكەیاندا كردووە، 5 بردنەوەو 3 یەكسان بوون و 2 دۆڕاندنیان تۆمار كردووە، ئێستا خاوەنی 18 خاڵە و یەكەمی گروپەكەیە، نیویۆرك رێد بۆڵز دووەمە بە 16 خاڵ و سینسیناتی سێیەمە بە 15 خاڵ.
دوایین یاریی ئینتەر مەیامی لەم خولەدا بەرەبەیانی رۆژی یەكشەممەی رابردوو كراوە و بەرامبەر ناشڤێڵ بوو، 3-1 یارییەكشیان بردۆتەوە، گۆڵی  یەكەم و سێیەمی بردنەوەكەیان مێسی كردونی كە دووەمیان بە پەنالتی بووە، گۆڵی سێیەمی بردنەوەكەشیان كە دووەم گۆڵی یارییەكە بوو سێرجێۆ بۆسكێتس كردوویەتی.
یاریی داهاتووی ئینتەر مەیامی بەرامبەر نیو ئینگلاند دەبێت كە دوا تیپی ریزبەندیی ناوچەكەیەو یارییەكەش لە یاریگای نیو ئینگلاند دەبێت.
شایانی باسە لیۆ مێسی ئێستا بە تۆمار كردنی 7 گۆڵ لە 10 یارییدا دووەم گۆڵەری خولەكەیەو یەكەم گۆڵكەریش كریستیان ئارانجۆیە كە 8 گۆڵی تۆمار كردووە و یاریی بۆ تیپی ریاڵ ساڵت لیك دەكات.

 

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان