بەدواداچوون بۆ كێشەكانی دانیشتوانی سنووری مەخمور

11:49 - 2024-04-23
کوردستان
58 جار خوێندراوەتەوە
بەسەركردنەوەی دانیشتوانی سنووری مەخمور

تەها عەبدوڵڵا


بەمەبەستی ئاگاداربوون لە ژیان و گوزەرانی خەڵكی سنووری قەزای مەخمور و دەوروبەری، پەرلەمانتارانی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران و لێپرسراوانی مەڵبەندی قەرەچوغی یەكێتی، كاسبكارانی ناو بازاڕی مەخمووریان بەسەركردەوە و ‫بەڵێنی بەدواداچوون و چارەسەركردنی گرفتەكانیان پێدان.‬‬‬
غازی فەیسەڵ لێپرسراوی پەیوەندییەكانی مەڵبەندی قەرەچوغ، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: بەهاوڕێیەتی لەگەڵ  ئەحلام رەمەزان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی، لە كێشە و گرفتەكانی كاسبكارانی بازاڕی مەخموورمان پرسییەوە، كە كاسبكارانی مەخمور گرفتی زۆری هەناردە و هاوردەی كەلوپەلیان هەیە، بەتایبەتی لە سەوزە و میوە و ئاڵوگۆڕی خواردنی رۆژانە لەنێوان مەخموور و شاری هەولێردا، وتیشی: هەر راستەوخۆ خاتوو ئەحلام رەمەزان پەیوەندی بە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەواوە كرد و بەڵێندرا بەبێ مەرج رێگەبدرێت ئەو پێداویستیانە لە هەولێرەوە بگەیەنرێنە قەزای مەخمور.
بەپێی وتەی لێپرسراوی پەیوەندییەكانی مەڵبەندی قەرەچوغ، «لە سەردانەكەماندا، بەشێوەیەكی گشتی گوێ لە كێشە و گرفتەكانی جووتیاران و گوندنشینانی دەڤەرەكە گیرا، كە ماوەیەكە ناوچەكانیان فەرامۆشكراوە، بەتایبەتی گوندە كوردنشینەكان كە وایكردووە بەشێكی زۆریان ئاوەدان نەكرێنەوە و دانیشتوانە رەسەنەكانیان نەگەڕێنەوە بۆیان».

بابەتە پەیوەندیدارەکان