خوێندنەوەی کتێب

سایكۆلۆژیای تاریك

10:46 - 2024-04-25
کەلتور
100 جار خوێندراوەتەوە


 شوان كەمال 




چەمكی سایكۆلۆژیای تاریك زاراوەیەكی سەرنجڕاكێشە، بەڵام ترسناكە، دەچێتە ناو جیهانی هەڵسوكەوتی مرۆڤەوە كە زۆرجار بێزاركەرە. لێكۆڵینەوە لە چالاكییە ئاڵۆزەكانی مێشكی مرۆڤ دەكات، تیشك دەخاتە سەر تەكنیكەكانی دەستكاریكردن، بەكارهێنانی هەست و لایەنە تاریكەكانی كاریگەری كردن لە مۆنۆپۆلكردن. لەم وتارەدا، دەچینە سەر بنچینە و بنەما سەرەكییەكان و كاریگەرییەكانی سایكۆلۆژیای تاریك.
سایكۆلۆژیای تاریك، یاخود سایكۆلۆژیای رەش، بە ئینگلیزی (Dark Psychology)بریتییە لە لێكۆڵینەوە و تێگەیشتن لەو تاكتیكانەی كە تاكەكان بەكاری دەهێنن بۆ ئەوەی كاریگەرییان لەسەر كەسانی دیكە و بەرامبەرەكانیان هەبێت و بەكاریان بهێنن.
 سایكۆلۆژیای تاریك رێگەی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت، وەك دەستكاریكردن، رەشكردنەوەی هەست و تەكنیكەكانی كۆنترۆڵكردنی مێشك. چەمكی سایكۆلۆژیی تاریك باس لە تایبەتمەندییە دەروونییە تاریكەكان دەكات وەك نارسیزم، نەخۆشی دەروونی، سادیزم ومەكیاڤێلیزم.

هەندێك بە ئەركێكی نائەخلاقی دەزانن
سایكۆلۆژیای تاریك دەتوانرێت بۆ مەبەستی ئەرێنی و نەرێنی بەكاربهێنرێت، هەندێك كەس لەوانەیە ئەم تەكنیكە بە شێوەیەكی نا ئەخلاقی بەكاربهێنن بۆ هەڵخەڵەتاندن و دەستكاریكردن و زیان گەیاندن بە كەسانی تر و بۆ قازانج، یان كۆنترۆڵی كەسی بەرامبەر. ئەم كردارە وەك خراپ بەكارهێنانی دەروونی، مێشك شتنەوە و دەستكاریكردن بە مەبەستی قازانجی دارایی،داگیركردنی هەست یان كۆمەڵایەتی بگرێتەوە. 
لەگەڵ ئەوەشدا، لە دەروونناسی تاریك دەتوانرێت لێكۆڵینەوە لەسەرئەوە بكرێت و لێی تێبگەین بە مەبەستی پاراستنی خودی خۆت لە دەستكاریكردن و هەڵسوكەوتی دڕندەیی بەرامبەر. بە بەدەستهێنانی تێگەیشتنێكی قووڵتر دەربارەی ئەو تاكتیكانەی كە لەلایەن تاكەكانەوە دەستكاریكارەوە بەكاردەهێنرێن، خەڵك دەتوانن توانای خۆڕاگری و توانای خۆیان بۆ ناسینەوە و بەرگریكردن لە خۆیان زیاد بكەن و خۆیان بەدووربگرن لەوەی كە بەكاربهێنرێن.

چۆن خەڵك بخوێنینەوە
 چۆن فێری خوێندنەوەی خێرایی خەڵك ببین  و بینینی هەستی شاراوی دەستكاریكردن، دەستنیشانكردنی شێوازەكانی هەڵخەڵەتاندن و بەرگری لە خۆت بكەیت لە خراپ بەكارهێنانی خۆپەرستی(نرجسیەت).
 ئەم كتێبە فێرمان دەكات چۆن ئەو تەكنیكانە دیاری بكەین كە بەكاریان دەهێنین بۆ سوودوەرگرتن لە كەسانی تر. چەمكی سایكۆلۆژیی تاریك بەتایبەتی خۆی لە چەمكەكانی نارسیزم، ، سادیزم و مەكیاڤێلیزم دەبینێتەوە بۆ ئەوەی لە هێزە پاڵنەرەكان لەخەڵكی فریودەر تێبگەین.
هەروەها كتێبەكە بەوردی هەموو تەكنیكەكانی دەستكاریكردن جیا دەكاتەوە لە كاتێكدا، بەكارهێنانی چیرۆكە سادەكان یارمەتیمان دەدەن تێبگەین كە چۆن ئەو تەكنیكانە كار دەكەن، چۆن كەسێك دەتوانێت لە دژی تۆ بەكاری بهێنێت هەروەها كتێبەكە باس لە رەوشت و رەفتار و تایبەتمەندییەكانی دەستكاریكارەكان دەكات بۆ ئەوەی بتوانین كەسانی خراپ دیاری بكەین و بیانناسینەوە.


سایكۆلۆژیای تاریك

چەندین رێگەی جیاواز هەیە بۆ پێناسەكردنی سایكۆلۆژیای تاریك، بەڵام لەم كتێبەدا لەگەڵ سادەترین پێناسە ئەوەیە، سایكۆلۆژیای تاریك، هونەر و زانستی كۆنترۆڵكردنە.
 دەروونناسی بە گشتی هەوڵی خوێندنەوە و تێگەیشتن لە هەڵسوكەوتی مرۆڤ دەدات، لە بیركردنەوە و كردارەكانماندا چۆن مامەڵە لەگەڵ یەكتردا بكەین. سایكۆلۆژیای تاریك  تیشك دەخاتە سەر ئەو جۆرە بیركردنەوانە و كردارانەی كە لە سروشتدا دڕندەن. 
هەموو مرۆڤێك توانای ئەوەی هەیە ببێتە قوربانی كەسانی تر، یان بوونەوەرە زیندووەكانی تر . زۆربەی مرۆڤەكان مەیلی ئەوەیان هەیە كە رێگری لێبكەن بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن لە هەر پاڵنەرێك. لەگەڵ ئەوەشدا، رێژەیەكی كەمی دانیشتوان هەیە كە ناتوانن هاندەرە تاریكەكانیان لەژێر چاودێریدا بهێڵنەوە و زیان بە كەسانی دیكە دەگەیەنن لە رێگە نەبینراوەكان . 
نارسیزم ئەو تایبەتمەندییە تاریكەیە كە لەلایەن ئەو كەسانەوە نیشان دەدرێت كە دەچنە چوارچێوەی نارسیستەكانن. نارسیستەكان ئاستێكی بەرزی گەورەیی و باڵادەستی پیشان دەدەن لە دەسەڵات و ماف. نارسیستەكان كەسانێكن كە دڵڕفێنن روانگەیەكی ئەرێنی هەیە، بۆیە ئەوان باشن لە فێڵكردنی خەڵكی ترو مۆنۆپۆلكردنی ئەوانی دیكە .
بە بۆچوونی دەروونناسەكان، نارسیستەكان بە زۆری چاودێری خەڵك دەكەن بۆ ئەوەی خۆراك بخۆن لە دابینكردنی نارسیستی خۆیان، چونكە دەیانەوێت ئەو كەسانە بەكاربهێنن بۆ دروست كردنی ئیگۆی خۆیان و مۆنۆپۆلكردنی ژیانی ئەوانی تر، هەروەها هاوسۆزییان بۆ هیچ كەسی تر نییە.
یەكێك لە تایبەتمەندییە سەرەكییەكان كە لە نارسیستەكاندا دەبینرێت ئەوەیە، كە زۆر باشن لە دروستكردن و گەشەپێدانی پەیوەندییەكان، لە سەرەتادا دەتوانن خەڵك كوێر بكەن و بۆ بەرژەوەندی خۆیان كار دەكەن. ئێمە هەموومان دەمانەوێت تایبەتمەندییە نارسیستییەكان تا ڕادەیەكی جیاواز بناسین، بەڵام كەم كەس هەیە لە ناوماندا كە شێواوی كەسایەتی نارسیستی بناسێت. بۆئەوەی زاراوەكانی نارسیست و نارسیزم زیاتر بناسین پێویستە بزانین كە نارسیزم لە نارسیسۆسەوە هاتووەكە  كەسایەتییە كە لە میتۆلۆژیای یۆنانییە .نارسیس راوچی و گەنجێكی زۆر سەرنجڕاكێش بووە. هێندە سەرنجڕاكێش بووە كە هەموو كەسێك كەوتە خۆشەویستییەوە لەگەڵیدا.

 دەروونناسی بە گشتی هەوڵی خوێندنەوە و تێگەیشتن لە هەڵسوكەوتی مرۆڤ دەدات، لە بیركردنەوە و كردارەكانماندا چۆن مامەڵە لەگەڵ یەكتردا بكەین

 

سایكۆلۆژیای تاریك زۆر باو نەبووە
بنچینەی سایكۆلۆژیای تاریك دەتوانرێت بگەڕێتەوە بۆ كارە سەرەتاییەكانی دەروونناسانی وەك سیگمۆند فرۆید و كارل یۆنگ كە قووڵایی دەروونی مرۆڤ و لایەنە تاریكەكانییان دۆزیوەتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، تا چەند ساڵی رابردوو دەستەواژەی « سایكۆلۆژیای تاریك» بەناوبانگ نەبوو، بەتایبەتی لەگەڵ سەرهەڵدانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ئینتەرنێت، كە زۆرجار وەك تاكتیكی دەستكاریكردن بەكاردێت بۆ كاریگەریكردنی بۆچوون و هەڵسوكەوتەكان.
یەكێكی دیكە لە لایەنە بنچینەییەكانی سایكۆلۆژیای تاریك بریتییە لە لێكۆڵینەوە لە تەكنیكەكانی قەناعەتپێكردن و كاریگەری. لە تەكنیكەكانی قەناعەتپێكردنی وردەوە كە لە ریكلامكردندا، یان لە لایەن سەركردە ئایینییەكانەوە بەكاردەهێنرێت، دەروونناسی تاریك رووناكی دەخاتە سەر ئەوەی كە چۆن تاكەكان دەتوانن كاریگەرییان لەسەر بكرێت و دەستكاری بكرێن بەبێ ئەوەی هۆشیارییان هەبێت.
سایكۆلۆژیای تاریك رۆڵی هاوسۆزی و رەوشت لە هەڵسوكەوتی مرۆڤدا دەدۆزێتەوە. لە كاتێكدا هاوسۆزی زۆرجار بە تایبەتمەندییەكی ئەرێنی دادەنرێت، بەڵام هەروەها دەتوانرێت بەكاربهێنرێت لەلایەن كەسانێكەوە كە مەبەستی خراپیان هەیە. سادیزم و نارسیستەكان، بۆ نموونە، لەوانەیە لاسایی هاوسۆزی بكەنەوە بۆ دەستكاریكردن و بەكارهێنانی كەسانی تر بۆ قازانجی خۆیان. تێگەیشتن لە كارلێكی نێوان هاوسۆزی و رەوشت. دەستكاریكردن زۆر گرنگە بۆ لێكدانەوەی ئاڵۆزییەكانی سایكۆلۆژیای تاریك.
كاریگەرییەكانی سایكۆلۆژیای تاریك فراوان و درێژخایەنن، كاریگەرییان لەسەر لایەنە جۆراوجۆرەكانی كۆمەڵگە هەیە، لە پەیوەندییەكانی نێوان كەسایەتییەكانەوە بۆ سیاسەت و ریكلام. لە سەردەمێكدا كە زانیاری زۆرە و دەستكاریكردن بەربڵاوە، هۆشیاری تاكتیكی سایكۆلۆژیای تاریك لە هەموو كاتێك گرنگترە. بە پەروەردەكردنی خۆیان دەربارەی ئەم تاكتیكانە و فێربوونی ناسینەوەیان، تاكەكان دەتوانن باشتر خۆیان لە دەستكاریكردن و بەكارهێنان بپارێزن.
بۆیە ئێستا دوای خوێندنەوەی ئەم بابەتە لەسەر سایكۆژیای تاریك گرنگە ئاوڕێك لە رابردوو ئێستای خۆت بدەیتەوە، بزانیت تاچ ئاستێك هەست دەكەیت دەستكاریكراویت، بەبێ ویستی خۆت، لەكاتێكدا هەر هەستیشت پێنەكردوە. پرسیار لە خۆت بكە تا چەند مۆنۆپۆلی ژیانت كراوە بە تایبەت لەلایەن كەسانی نارسیست و پۆپۆلیستەكانەوە. چەند ناریستە سۆزدارەكان خاڵە لاوازەكانی تۆیان بەكار هێناوە بەهۆی ئەوەی ئەوان لە چاوی تۆدا كەسێكی بەسۆز بوون، بەڵام چوونەتە مێشكتەوە و تۆیان بۆ سوودی خۆیان بەكار هێناوە.

بۆ نووسینی ئەم بابەتە سوودم لە كتێبی Dark Psychology وەرگرتووە

بابەتە پەیوەندیدارەکان