جه‌واد حه‌یده‌ری
خانمی ده‌ریا
ئه‌م درامایه له‌لایه‌ن هێنرێك ئیسن نووسه‌ری نه‌رویجی نووسراوه و له لایه‌ن هاوده‌م ساڵح جاف له نه‌رویجییه‌وه كراوه به كوردی.
له درامای خانمی ده‌ریا، نووسه‌ر گه‌شتێكی به رواڵه‌ت ساده و ساكار، كۆمه‌ڵێك پرسیار سه‌یر و سه‌مه‌ر ده‌ورووژێنێت و سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ لای خۆی راده‌كێشێت. ئازادی و به‌رپرسیارێتی دوو چه‌مكی گرنگ و سه‌رنجڕاكێشه كه نووسه‌ر له دراماكه‌یدا تیشكی ده‌خاته‌سه‌ر و به وردی باسی لێوه ده‌كات. ده‌ڵێت ئازادی ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ به شێوه‌یه‌كی سروشتی شته‌كانی بدركێنێ و هاوكات مه‌به‌ستی له به‌رپرسیارێتی هه‌وڵی گونجاندنی ئازادیی سروشتیی مرۆڤ له‌گه‌ڵ به‌ها و پێوه‌ره شارستانی و كۆمه‌ڵایه‌تییه جۆراوجۆره‌كانه.
درامای خانمی ده‌ریا شانۆیه‌كه كه له پێنج دیمه‌ن پێكهاتووه.
ده‌سا با شاعیرێك بكڕین
ئه‌م كتێبه چیرۆكه كه له‌لایه‌ن نووسه‌ری پۆرته‌گالی ئه‌فۆنسۆ كرووش نووسراوه و له لایه‌ن كاردۆ عه‌بدولڕه‌حمانه‌وه له عه‌ره‌بییه‌وه كراوه به كوردی.
ئه‌م چیرۆكه باس له كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه به كۆمه‌ڵگه‌ی ژماره‌یی له قه‌ڵه‌م ده‌درێت كه جیهانی مادی و سه‌رمایه‌داری باڵی به‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه جگه له خه‌یاڵدا كێشاوه و تاكه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه ژماره بۆ ناوهێنانی یه‌كتری به‌كار ده‌هێنن.
كچه گێڕه‌وه‌ره‌ی ئه‌م چیرۆكه، شاعیرێك ده‌كڕێت و له ماڵه‌وه به‌خێوی ده‌كات و هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه ئه‌وان له ماڵه‌وه له هیچیان كه‌م نییه، خه‌یاڵ نه‌بێ. ئه‌و پێی وایه شاعیره‌كان داواكارییان كه‌مه و خواردنیش كه‌م ده‌خۆم، به‌ڵام له كۆتاییدا شاعیره‌كه كچه‌كه ده‌كڕێت.
منداڵانی گه‌ڕه‌ك
سیناریۆی فیلمی منداڵانی گه‌ڕه‌ك له رۆمانی منداڵانی گه‌ڕه‌كی نووسه‌ر و وه‌رگێڕی كورد هیوا قادره‌وه وەرگیراو كه باس له ده‌یه و نیوێك زیاتری ساڵانی حه‌فتا و هه‌شتای سه‌ده‌ی رابردوو سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی شاری سلێمانی و كوردستان ده‌كات.
كۆی به‌سه‌رهاته‌كانی ئه‌م سیناریۆیه سه‌روه‌ختێكی خوێناویی دڵڕه‌قی قۆناغێكی چه‌كداری و سیاسی ده‌گێڕێته‌وه.
له كاتی پرۆسه‌ی بوون به فیلمی ئه‌م سیناریۆیه‌دا، ناكرێت ئه‌و خه‌سڵه‌تانه فه‌رامۆش بكرێن كه ده‌بنه هه‌ڵگری شوناسی كوردبوون.
ناوی هه‌ندێك له كه‌سایه‌تییه‌كان له سیناریۆكه‌دا گۆڕاون، هه‌ندێك له رووداوه‌كانیش جێگۆڕكێیان پێكراوه.
تێبینی : ئه‌و كتێبانه به‌شێكن له چاپكراوه نوێیه‌كانی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م.