داهاتی جەنەڕاڵ مۆتۆرز زیادی کردووە

11:10 - 2024-04-25
ئابووری
22 جار خوێندراوەتەوە
کۆمپانیای جەنەڕال مۆتۆرزی ئەمریکا

کۆمپانیای جەنەڕال مۆتۆرزی ئەمریکا  رایگەیاند: لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا، قازانجی کۆمپانیاکە زیادیکردووە. بەپێی راپۆرتەکەی کۆمپانیاکە بێت، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا مانگی ئازار  بڕی 2.97 ملیار دۆلار قازانجی کردووە، ئەمەش لەچاو ساڵی پاردا بە رێژەی 7.6 %  زیادیکردووە.   هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە  بۆ بەرزبوونەوەی فرۆشی ئۆتۆمبیلی قەبارە بچووک و جۆری پیک ئاپە.  جێگەی ئاماژەیە کۆمپانیای جەنەڕال مۆتۆرز، یەکێکە لە کۆمپانیا گەورەکانی جیهان لە بواری دروستکردنی ئۆتۆمبیل بە هەموو جۆرەکانییەوە و بنکەی سەرەکی کۆمپانیاکەش لە شاری دیترۆیتی ئەمریکایە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان