ھەشت ساڵ بەسەر کۆچی دوایی وەسفیە بەنی وەیس تێپەڕی

12:27 - 2024-04-25
کوردستان
63 جار خوێندراوەتەوە

هەشت ساڵ لەمەوبەر و لە رووداوێکی هاتوچۆدا وەسفیە بەنی وەیس ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گیانی لەدەست دا.
لە رۆژی 25/4/2016 لەسەر رێگەی کەلار- سلێمانی، ئۆتۆمبێلەکەی وەسفیە بەنی وەیس تووشی رووداوی هاتوچۆبوو. بە هۆی رووداوەکەوە، وەسفیە بەنی وەیس گیانی لەدەستدا.
وەسفیە بەنی وەیس بە دایکی شەهیدان ناسرابوو، هەروەها هاوشان لەگەڵ هاوسەرەکەیدا واتە عەلی شامار، لە ساڵی 1975 لە ریزی کۆمەڵەی رەنجدەران و دواتر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، درێژەیان بە خەبات دا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان