وەزارەتی تەندروستی: ئەم پەتایەی ئێستا بڵاوە کۆرۆنا نییە

12:31 - 2024-04-25
کوردستان
58 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی ئەو پەتایەی ئێستا لە هەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە، روونکردەوە دەدات و بە پەتایەکی ئاسایی ئەژماری کرد نەک ڤایرۆسی کۆرۆنا.
هەر لەو چوارچێوەیەدا سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئەو پەتایەی بڵاوبووەتەوە بریتییە لە هەوكردنی بەشی سەرەوەی كۆئەندامی هەناسەدان، كە زۆرینەی حاڵەتەكان ئەنفلوەنزان، بەڵام بەشێكی حاڵەتەکانی پێشوو كۆرۆنا بووە.
هەروەها وتیشی: بە شێوەیەكی گشتی ئەم پەتایە لە جیهاندا وەك ئەنفلوەنزا مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت، بەڵام خۆشبەختانە زۆرینەی توشبووان باری تەندروستییان جێگیرە.
هاوکات باسی لەوەشكرد ئەوانەی هەڵگری نەخۆشی درێژخایەنن رەنگە هەندێکیان پێویستیان بە نەخۆشخانە و پشکنین هەبێت،

بابەتە پەیوەندیدارەکان