ئەردۆغان لەبارەی سەردانەكەی بۆ عیراق دەنووسێت

12:48 - 2024-04-25
جیهان
85 جار خوێندراوەتەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا پۆستێكی بلۆگ لە پلاتفۆرمی (X)ەوە سەبارەت بە سەردانەكەی بۆ عیراق بڵاوكردەوە، كە بۆ یەكەمجار لە ماوەی 13 ساڵدا دێت و بە ئیمزاكردنی چەندین رێككەوتنیش لە بوارە جیاوازەكاندا گەیشتە لووتكە، كە دیارترینیان رێككەوتنەكانن لە بواری ئەمنی و بازرگانی و گواستنەوە.
ئەردۆغان لە پۆستی بلۆگەكەیدا رایگەیاندووە: دوای ماوەیەكی زۆر لە دووركەوتنەوە، سەردانی عیراقی كردووە، «لە وەڵامی بانگهێشتی برا ئازیزەكەم، سەرۆك وەزیرانی عیراق محەمەد شیاع ئەلسودانی، زۆر خۆشحاڵبووم كە سەردانی بەغدام كرد، كە یەكێكە لە شارە شارستانییە دێرینەكانمان».
ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەو رێككەوتنە چوارچێوەی ستراتیژییە بۆ هاوكاری هاوبەش كە لەگەڵ سەرۆك وەزیران ئیمزامان كرد، نەخشەڕێگەیەكی بەهێزە بۆ ئێمە. بەپێی دەقی رێككەوتنەكە، بڕیارماندا “لیژنە هاوبەشە هەمیشەییەكان” دابمەزرێنین كە بەردەوامی و بەدواداچوونی دانوستانە تەكنیكییەكان لە چەند بوارێكی وەك ئاسایش، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ئابووری، بازرگانی، وزە، گواستنەوە، ژینگە، ئاو و تەندروستی و پەروەردە، سنووربەزاندن مسۆگەر بكات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان