سوپاسنامەی ئاسیاسێڵ بۆ وەزارەتی پەیوەندییەكانی عیراق

12:56 - 2024-04-25
عیراق
235 جار خوێندراوەتەوە

ئاسیاسێڵ، لە سوپاسنامەیەكدا بۆ وەزارەتی پەیوەندییەكانی عیراق لەبەرامبەر پشتگیرییە هەمیشەیی و بەردەوامەكانی، بەڵێن دووپاتدەكاتەوە كە «ئاسیاسێڵ هەمیشە پێشەنگ و یەكەم بووە لە پێشكەشكردنی باشترین ئۆفەر و خزمەتگوزارییەكاندا و هەر واش دەمێنێتەوە».
ئاسیاسێڵ، سوپاسی وەزارەتی پەیوەندییەكانی عیراق دەكات بۆ ئەو پشتیوانییە بەرچاوەی پێشكەشی خەڵكی عیراقی كردووە لە دابینكردنی ئینتەرنێت بە نرخی داشكێنراو. تەئكیدیشدەكاتەوە «ئەو ستراتیژەی لەلایەن كۆمپانیاكەمانەوە گیراوەتەبەر بۆ پێشكەشكردنی باشترین ئۆفەر و خزمەتگوزارییە هەمەچەشنەكان بە كەمترین تێچوو لەسەر هاووڵاتیان، دەرەنجامی ئەو ئاسانكارییانەیە كە لەلایەن كۆمپانیای گشتیی پەیوەندییەكان و زانیاری «ITPC»ەوە بەبەردەوامی دابیندەكرێت، كە بەشێكی سەر بە وەزارەتی پەیوەندییەكانە و كۆمپانیاكەشمان وەك هاوبەشێكی ستراتیژی و گەورەترین هاوبەشی كۆمپانیای «ITPC» و وەزارەتی پەیوەندییەكان دەمێنێتەوە و هەمیشە سەرقافڵە دەبێت بۆ پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە بەشداربووانی».

بابەتە پەیوەندیدارەکان