بەڕێز مام رەشید کەرکوکی، پێشمەرگەی دێرین و دانەبڕاوی شۆڕشی نوێ و گەلی کورد
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو نیعمەت عەبدوڵڵا مەحمود، دایکی هەرسێ شەهید قارەمان (شەهید دلێر، شەهید هیوا، شەهید شۆڕش) و هاوسەری بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە، كەسوكار و بنەماڵە سەربەرز و تێكۆشەرەكەتان دەكەم كە نموونەی باڵای قوربانیدانن لەپێناوی كوردستاندا.
لە خوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بەهەموو لایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان