شارا نه‌وزاد
میلا كونیس خانمه ئه‌كته‌رێكی جووله‌كه‌ی ئۆكرانییه، ساڵی 1983 له دایك بووه. ساڵی 1991 له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا روویان له لۆس ئه‌نجلۆس كردووه. ئه‌م ئه‌كته‌ره سه‌ره‌تا به‌كاری ریكلام ده‌ستی پێكردووه و پاشان چووه‌ته دنیای سینه‌ماوه. لۆس ئه‌نجلۆس بووه به وڵاتی میلا، چونكه ئه‌و كات روویان كردۆته ئه‌مریكا میلا ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵ بووه و ه‌ك منداڵێك له وڵاتێكی گه‌وره‌دا خۆی بینیوه‌ته‌وه و گه‌شه‌ی كردووه و تێكه‌ڵ به‌دنیای نواندن بووه. له ته‌مه‌نی نۆ ساڵییه‌وه له ستۆدیۆی بێڤه‌رلی هیڵز به‌شداری له وانه‌كانی نواندن كردووه، سه‌ره‌تا له هه‌ندێك ریكلامی چاپكراو و كه‌ته‌لۆگ و ریكلامی ته‌له‌فزیۆنی و له‌به‌رهه‌می منداڵاندا ده‌ركه‌وتووه، وه‌ك به‌رهه‌می لیزا فرانك و بووكه شووشه‌ی ماتێل باربی و پێڵاوی پای لیس... یه‌كه‌م رۆڵی له ته‌له‌فزیۆندا رۆڵی منداڵی «هیوا ویلیامز» بوو له یه‌كێك له ئه‌ڵقه‌كانی زنجیره به‌ناوبانگه‌كه‌ی «رۆژانی ژیانمان» و پاشان رۆڵێكی بچووكی له زنجیره‌ی «به‌هه‌شتی حه‌وته‌م»دا وه‌رگرتووه وه‌ك لوسی رۆڵی بینیوه.
ئه‌م خانمه جوان و جاحێڵه به رۆڵه‌كانی له زنجیره ته‌له‌فزیۆنییه‌كه‌ی
-That ‹70s Show ناوبانگی ده‌ركردووه. له رۆڵی جاكی بورخارت و هه‌روه‌ها نمایشی ده‌نگی رۆڵی مێگ گریفین له زنجیره كارتۆنی«پیاوی خێزان» توانی سه‌رنجی بینه‌ران بۆ خۆی رابكێشێ، هه‌م به رۆڵه‌كانی و هه‌م به جوانییه‌كه‌ی. كونیس له فیلمی «له‌بیركردنی سارا مارشال» و له فیلمی «ماكس پێین» رۆڵی بینیوه، ئه‌م قۆناغه‌ش ده‌رگایه‌كی دیكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی بووه، به‌هۆی رۆڵه جوانه‌كانییه‌وه توانیوێتی چه‌ندین خه‌ڵات به‌ده‌ستبهێنێ. ساڵی 2011 بۆ رۆڵه‌كه‌ی له فیلمی قووی ره‌ش خه‌ڵاتی گۆڵدن گلۆبی وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ری پاڵپشت به‌ده‌ستهێناوه.