ڤیان حه‌سه‌ن فه‌ره‌ج، راگه‌یاندنكار له ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، نزیكه‌ی یانزه ساڵه له بواری راگه‌یاندن كار ده‌كات.
ڤیان حه‌سه‌ن به دوالاپه‌ڕه‌ی وت: جگه له‌وه‌ی كه میدیاكارم له بواری چالاكوانی كۆمەڵی مه‌ده‌نییشدا كارده‌كه‌م، نزیكه‌ی یانزه ساڵه له بواری راگه‌یاندندام، زیاتر له 10 خولی هه‌مه جۆری راگه‌یاندنم بینیوه، ئێستا بێژه‌ری هه‌واڵ و پێشكه‌شكاری به‌رنامه و هه‌واڵسازم له رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، پێشتر له‌هه‌ریه‌ك له (رادیۆی ده‌نگی خه‌ڵك، وێب تیڤی پۆلیتیك پرێس، وێب تیڤی نسێ) كارم كردووه.
وتیشی: راگه‌یاندن وه‌ك هه‌ر پیشه‌یه‌كی تر نرخ و به‌های خۆی هه‌یه، به‌و پێیه‌ی راگه‌یاندن وه‌ك ده‌سته‌ڵاتێكی گرنگ كه بتوانێ به ئه‌ته‌كێت و پرنسیپه راستەقینەكەی خۆی بروات ده‌توانێ كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره جێبهێڵێت و رۆڵێكی گه‌وره‌ش ببینێت، به تایبه‌ت له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی ئێمه‌دا كه زۆر شت وه‌ك پێویست و راست ناگاته خه‌ڵك، له‌و ناوه‌شدا میدیاكاران ئه‌و رۆڵه راسته‌قینه‌یه ده‌گێرن و خۆم به خۆشحاڵ ده‌زانم كه یه‌كێكم له‌وانه‌ی ره‌چاوی ئه‌ته‌كێتی راگه‌یاندن ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر راگه‌یاندنكار نه‌بوومایه، حه‌زم ده‌كرد رێكخراوێكی ئاژه‌ڵدۆستیم هه‌بوایه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه بێ لانه‌ن كه دوچاری ئازاردان و بریندار بوون ده‌بنه‌وه، چونكه خۆشه‌ویستی و به‌زه‌ییه‌كی زۆرم بۆ ئاژه‌ڵانی بێلانە هه‌یه، قۆناغ بۆ قۆناغێكی تر ده‌رفه‌تی باشتر به ژن دراوه، ئه‌وه‌ی تریش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر خودی هه‌ر ژنێك كه تا چه‌ند توانیویه‌تی به ته‌ندروستی سود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگرێت، هه‌واڵسازی به‌شێكی گرنگی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانه، بنه‌مای كاركردنمان له رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان راستگۆیی و پیشه‌یی بوونه له گه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و رووداوه‌كاندا.
ئالان حه‌مه‌جه‌زا