ره‌وه‌ز ئیسماعیل
هاوینی ئاینده و له نێوان رۆژانی 26/7 تا 11/8/2024 ئۆڵۆمپیادی پاریس به‌ڕێوه ده‌چێت، دیاره هه‌ردوو خولی تۆپی پێی كوڕان و كچانی دوو خولی دیار و به‌رچاوی ئه‌م ئۆڵۆمپیاده‌ن.
له خولی تۆپی پێی كوڕاندا 16 هه‌ڵبژارده به‌شداریی دوا یارییه‌كان ده‌كه‌ن، تائێستا ئه‌م هه‌ڵبژاردانه توانیوانه هه‌ریه‌كه‌یان جێگه‌یه‌ك بۆخۆی له دوا یارییه‌كاندا بگرێت و هه‌ڵبژارده‌كانیش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن: (ئیسپانیا، ئه‌مریكا، ئیسرائیل، مالی، مه‌غریب، میسر ، نیوزیله‌ندا، دۆمنیكان، ئۆكرانیا، ئه‌رجه‌نتین، پاراگوای، فه‌ره‌نسا، ژاپۆن، ئۆزبه‌كستان)، ئه‌مانه 14 وڵاتی به‌شداریی دوا یارییه‌كانن، ئێستا ته‌نیا دوو هه‌ڵبژارده ماون بگه‌نه دوا یارییه‌كان.
بۆ دیارییكردنی ئه‌و دوو هه‌ڵبژاردایه‌ش دوو هه‌ڵبژارده‌ی ئاسیا (عیراق و ئه‌نده‌نوسیا) غینیای چواره‌می ئه‌فریقا ململانێ له‌سه‌ر ئه‌و دوو جێگه‌یه‌ده‌كه‌ن.
ئێستا له قه‌ته‌ر خولی جامی وڵاتانی ئاسیا بۆ ئه‌و یاریزانانه‌ی ته‌مه‌نیان له 23 ساڵ كه‌متره ده‌ستیپێكردووه، له‌م خوله‌وه هه‌ڵبژارده‌كانی ئاسیا ده‌رده‌كه‌ون كه به‌شداریی ئه‌و ئۆڵۆمپیاده ده‌كه‌ن، یارییه‌كان پێیان ناوه‌ته قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینه‌وه، هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی ئه‌م قۆناغه‌ش به‌مشێوه‌یه كراون:
*ئۆزبه‌كستان 2 × 0 ئه‌نده‌نوسیا.
*ژاپۆن 2 × 0 عیراق.
هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئۆزبه‌كستان و ژاپۆن بوون به یه‌كه‌م و دووه‌م هه‌ڵبژارده‌ی ئاسیا كه راسته‌و خۆ گه‌یشتونه‌ته ئۆڵۆمپیادی پاریس و یاریی كۆتایی جامی وڵاتانی ئاسیاش ده‌كه‌ن، ئه‌نجامی ئه‌م یارییه‌ش ده‌ریده‌خات كه یه‌كه‌م و دووه‌م كام هه‌ڵبژارده‌یه‌یه تا شوێنیان له گروپه‌كانی دوا یارییه‌كاندا دیاریی بكرێت .
عیراق و ئه‌نده‌نوسیاش له‌سه‌ر پله‌كانی سێیه‌م و چواره‌م یاریی ده‌كه‌ن، براوه‌ی ئه‌م یارییه راسته‌خۆ له‌گه‌ڵ ژاپۆن و ئۆزبه‌كستان ده‌گاته ئۆڵۆمپادی پاریس، چواره‌می ئه‌م خوله‌ش یاریی پاشكۆی پاڵاوتن له‌گه‌ڵ سێیەمی كیشوه‌ری ئه‌فریقیا (غینیا) ده‌كات و براوه‌ی ئه‌م یارییه‌ش كه رۆژی 9/5/2024 له فه‌ره‌نسا ده‌كرێت،ده‌بێته 16 یه‌مین و دوا هه‌ڵبژارده‌ی به‌شداری ئه‌م ئۆڵۆمپیاده.
یارییه‌كان
هه‌ردوو یاریی كۆتایی و سێیه‌م و چواره‌می جامی وڵاتانی ئاسیاش به‌مشێوه‌یه ده‌كرێن:
پێنجشه‌ممه 2/5/2024
*یاریی سێیه‌م و چواره‌میی (عیراق × ئه‌نده‌نوسیا - سه‌عات 6:30 ئێواره).
هه‌ینی 3/5/2024
*یاریی كۆتایی (ژاپۆن × ئۆزبه‌كستان-سه‌عات 6:30 ئێواره).
قورعه بۆ دوا یارییه‌كانی هەردوو خولی کوڕان و کچانی ئەم ئۆڵۆمپیادەش كراوه و ئەنجامیش بەم شێوەیە بووە:
خولی كوڕان
*گروپی یه‌كه‌م (فه‌ره‌نسا، نیوزیله‌ندا، ئه‌مریكا، براوه‌ی پاشكۆی پاڵاوتن).
*گروپی دووه‌م (ئه‌رجه‌نتین، مه‌غریب، سێیه‌می ئاسیا، ئۆكرانیا).
*گروپی سێیه‌م (دووه‌می ئاسیا، ئیسپانیا، میسر، دۆمنیكان).
*گروپی چواره‌م ( یه‌كه‌می ئاسیا، پاراگوای، مالی، ئیسرائیل).
خولی كچان
سه‌باره‌ت به خولی كچانیش سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده‌كان ده‌ركه‌وتوون ته‌نیا دوو هه‌ڵبژارده‌ی كیشوه‌ری ئه‌فریقا نه‌بێت، ئه‌نجامی قورعه‌كه‌ش به‌مشێوه‌یه ده‌رچووه:
*گروپی یه‌كه‌م (فه‌ره‌نسا، كۆڵۆمبیا، كه‌نه‌دا، نیوزیله‌ندا).
*گروپی دووه‌م (ئه‌مریكا، دووه‌می ئه‌فریقا، ئه‌ڵمانیا، ئوستورالیا).
*گروپی سێیه‌م (ئیسپانیا، ژاپۆن، یه‌كه‌می ئه‌فریقا، به‌رازیل).