گرافیك دیزاینەری كەناڵی مەسرا،

عوسمان ئه‌حمه‌د: گرافیك دیزاین به‌ جێگرەوەی هونه‌ره‌ كۆنه‌كه‌ی وێنه‌كێشان داده‌نرێت

10:01 - 2024-05-02
دیدار
431 جار خوێندراوەتەوە

عوسمان ئه‌حمه‌د ئه‌كره‌م، گرافیك دیزاینه‌ر له‌ كه‌ناڵی مه‌سرا،  نزیكه‌ی 8 ساڵه‌ له‌ بواری گرافیك دیزاین كار ده‌كات.
عوسمان ئه‌حمه‌د به‌ دوالاپه‌ڕه‌ی وت: له‌ دیجیتاڵ میدیا و پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا كار ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌ «كه‌ناڵه‌كانی وێب تیڤی» مانگی ده‌ستكرد و دیجیتاڵی كارم كردووه‌، زیاتر سه‌رنجم له‌سه‌ر بواری گرافیك دیزاینه‌، به‌ڵام زانیاريی گشتیم له‌سه‌ر چه‌ند بوارێكی تری میدیایی هه‌یه‌.
عوسمان وتیشی: گرنگترین شت كه‌ ره‌نگه‌ ئه‌م بواره‌ پێویستی پێی بێت، پراكتیزه‌كردن و فێربوونی به‌رده‌وام و تێگه‌یشتنه‌ له‌ مێژووه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت سوودی لێ وه‌ربگيرێت، به‌ڵام ئامراز و به‌رنامه‌كانی به‌كارهێنراو زۆرن و زۆرجار وه‌ك یه‌ك نین، خولی راهێنانی تایبه‌تمه‌ندم به‌ شێوه‌ی ئۆنلاین وەرگرتووە، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ ئه‌زموونی پراكتیكی و خۆفێركردن، كاری من وه‌ك گرافیك دیزاینه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ په‌یامه‌كه‌ بگه‌یه‌نم به‌ شێوه‌یه‌كی ساده‌ و سه‌رنجڕاكێش و كاریگه‌ر له‌ رێگه‌ی دیزاینه‌وه‌ جا چ وێنه‌ بێت یان له‌ شێوه‌ی ئه‌نیمه‌یشنی «ڤیدیۆ»دا، وه‌ك نیگاركێشێك قه‌ڵه‌م و كاغه‌ز به‌كارده‌هێنم بۆ وێنه‌كێشان و گه‌یاندنی بیرۆكه‌كه‌م، تایبه‌تمه‌ندی گرافیك دیزاین به‌ جێگرەوە بۆ هونه‌ره‌ كۆنه‌كه‌ی وێنه‌كێشان داده‌نرێت، له‌بری فڵچه‌ و ته‌خته‌ پشتی پێده‌به‌سترێت، به‌رده‌وامم له‌ په‌ره‌پێدانی تواناكانم و به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی گرافیك دیزاینی مۆدێرن بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی پڕۆژه‌كانی ئێستام، بێگومان گرافیك رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت.
ئالان محه‌مه‌د

#هەمەڕەنگ

بابەتە پەیوەندیدارەکان