دوا بەش
لە ژمارەی پێشووی ئەم باسەمدا تیشکم خستە سەر تیپی هەڵبژاردەی بەرازیل و باسی کێشەکانی چەند ساڵێکی رابردوویم کرد، وا لەم بەشەشدا درێژە بە باسەکەم دەدەم و باسی چەند گرفتێکی تریشی دەکەم ئەویش ئەوەیە؛ بۆچی گەنج و لاوی ئەم وڵاتە لە یاریی تۆپی پێ تۆراون، کە هۆکارەکەی بەگشتی نەمانی یاریگای سەرشەقامەکان و بەکارهێنانی مۆبایلە لەلایەن منداڵان و گەنجانەوە.
ساڵانی حەفتاکان و پێشتریش تا 2022، گرفتی تیپی به‌رازیل و كێشه‌كانی تیپه‌كه، بابه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستیی بوو، به‌ڵام ئێستا دواكه‌وتوویی تۆپی پێی ئه‌و وڵاته بە ئاشکرا دەبینرێت، هۆکاری سەرەکیشی نه‌مانی تۆپی پێی سه‌رشه‌قام و نەمانی ئاره‌زوی لاوه‌كانییەتی بۆ یارییه‌كه.
له رۆژگاری ئه‌مڕۆدا، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵانی ئه‌و وڵاته رووبکەنە یاریگاكان، به تایبه‌تی منداڵانی هه‌ژار، پشت به قوتابخانه و به‌رنامه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان یان ئه‌كادیمیاكانی تۆپی پێ ده‌به‌ستن، كه‌چی به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك کە ساڵی 2021 کراوە، له هه‌ر پێنج ئه‌كادیمیایه‌ك ته‌نیا یه‌ك ئه‌كادیمیایان به‌خۆڕاییه و ئه‌وه‌ش واده‌كات منداڵه‌كان نه‌توانن بچنە ئەکادیمیاکان، هه‌روه‌ها ئێستا له‌بری یارییكردن له شه‌قامه‌كاندا، یارییكردن له یاریگای بچووك و چیمه‌نی ده‌ستكرددا زۆرە، ئه‌وه‌ش وایكردووه، ته‌كنیك و ئاستی یاریزانه لاوه‌كان به‌باشی ده‌رنه‌كه‌وێت. راسته ژماره‌یه‌كی زۆر یاریزانی به‌رازیل، له ئه‌وروپادا یاریی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌ستێره‌ی زۆر باش نین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رازیل وه‌ك گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری یاریزانانی تۆپی پێ له جیهاندا ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام داهاتی كه‌میان هه‌یه.
به‌پێی ئاماره‌كانی فیفا، ساڵی رابردوو- 2024، یانه‌كانی جیهان، 935.3 ملیۆن دۆلاریان، لە كرێی گواستنه‌وه‌ی یاریزانانی به‌رازیلدا خەرج کردووە، ئەوەش لە کڕینی 2375 یاریزاندا، بەمەش پارەکە نزیكه‌ی 20% كه‌میكردووه.
به‌شێك له‌م کەمبوونەوەیەش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تیپه‌كان پاره‌ی كه‌متر ده‌ده‌ن لە هێنانی یاریزانه ئازاده‌كان و یاریزانه لاوه‌كان، لە لایەکی تریشەوە ئه‌ستێره‌ی ناوداریش کەمبۆتەوە.
به‌رازیل ژماره‌ی دانیشتووانی 212 ملیۆن كه‌سه، كه‌چی ئامێری مۆبایل لەو وڵاتە لە ژمارەی دانیشتوانەکەی زیاتره، هه‌روه‌ها به‌پێی ئاماره‌كان یه‌ك له‌سه‌ر سێی منداڵانی ته‌مه‌ن 5 بۆ 19 ساڵی به‌رازیل، به‌هۆی مۆبایله‌وه، كێشیان زیادی كردووه و ناتوانن یاری تۆپی پێ بكه‌ن، هه‌روه‌ها گۆڕه‌پانی شه‌قامه‌كانیش نه‌ماوه تا یاریی تێدا بكه‌ن.
لاورۆ ناسیمنتۆی هانده‌ری به‌رازیل ده‌ڵێت: ئێستا كه‌س له شه‌قامه‌كاندا یاری ناكات، چیتر گوێت له شووتی یاریزانێك نابێت، تا شووشه‌ی ماڵێك بشكێنێت.
تۆپی پێ هێشتا له ده‌ماری نه‌وه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دایه، به‌ڵام رووبه‌ڕووی سه‌ختی زۆر بۆ‌ته‌وه، پێشتر به‌هۆی نه‌بوونی ره‌شپێسته‌كانەوە و ئێستا به‌هۆی نه‌وه‌ی نوێوه، تیپه‌كه له سه‌ماكردن كه‌وتووه، هه‌روه‌ها شێوازی ژیانی دانیشتووانی وڵاته‌كه‌ش گۆڕراوه، چونكه له‌به‌ر نه‌بوونی تۆپی پێی، شه‌قامه‌كان و ئالووده‌بوون به شاشه‌ی مۆبایله‌وه، سه‌ما له تۆپی زه‌رد دا نه‌ماوه.