لە سنووری ئیدارەی گەرمیان هەلی کار بۆ 25 پسپۆڕ راگەیەنرا

12:28 - 2024-05-02
کوردستان
75 جار خوێندراوەتەوە

لە سنووری ئیدارەی گەرمیان 25 هەلی کار بۆ ژمارەیەک پسپۆڕ لە چەند بوارێکدا راگەیەنرا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2/5/2024 وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بۆ پاڵپشتی بەڕێوەچوونی باشتری کاروباری خەڵک لە هەردوو قەزای کفری و ناحیەی پێباز لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، وەزارەتی ناوخۆ 25 پلەی کارکردن بە گرێبەست لە چەند پسپۆڕییەک رادەگەیەنێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەم لینکەی خوارەوە، زانیاری زیاتر وەربگرن و ئارەزوومەندان دەتوانن تا کۆتایی رۆژی شەممە 11/5/2024 داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن.


https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSfB_n1k3bE9-2oVNUdkQrX_DEHVa_nhFrVKzXzLPDMIpX8iZg/viewform

بابەتە پەیوەندیدارەکان