قۆناغ به قۆناغ، سه‌رۆكی یه‌كێتی، زیاتر رۆڵی هه‌رێم له ناو رووداوه‌كانی عیراق و ناوچه‌كه‌دا ده‌جووڵێنێت. راسته ئه‌و ته‌نها كه‌سی نمره یه‌كی پارتێكه، به‌ڵام پارته‌كه‌ی له عیراق و كوردستانیشدا ده‌سه‌ڵاتداره، ئه‌گه‌ر له هه‌ردوو ئاسته‌كه‌دا شه‌راكه‌ت و سازان وه‌ك پێویست بووبان، ئه‌وا ئێستا پێگه‌ی هه‌رێمیش له عیراقدا باڵاتر ده‌بوو.
له كوردستاندا، تاكڕه‌و‌ی و له به‌غداشدا ناكۆكییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر، زیانی زۆریان له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك و پرۆسه‌ی سیاسی داوه. رێگرتن له هه‌ردوو دیارده‌كه‌و ره‌نگدانه‌وه‌یان له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئابووریی وڵات، هه‌ر به‌كاری سیاسی و میدیایی و رێكخراوه‌یی ناكرێت، جووڵه‌ی دیپلۆماسیی به‌رده‌وامیشی ده‌وێت. بافڵ تاڵه‌بانی له‌و سیاسییانه‌یه كه پڕ وزه‌یه و ماندوونابێت، هاوكات به حزوری خۆیشی فه‌رامۆش ناكرێت. له ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا، به‌ده‌ر له ئه‌نقه‌ره كه به هه‌ڵه‌دا ده‌برێت، به‌غدا، تاران، دیمه‌شق و زۆر پایته‌ختی عه‌ره‌بی، له جیهانیشدا وڵاتانی ئه‌وروپا و زلهێزانی جیهانی وه‌ك روسیا، ئه‌مریكا، چین، فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا و زلهێزی تریش، له نزیكه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حزبه‌كه‌یدا ده‌كه‌ن، به‌گشتیش ئاگاداری رۆڵی هێزه سیاسییه‌كانی عیراق و هه‌رێمن، بۆیه ئاساییه كه ببینرێت ئه‌م كاراكته‌ره مانگێك پێش ئێستا له مۆسكۆ بێت و له‌و رۆژانه‌شدا له واشنتۆن، ئه‌مڕۆ له پاریس بێ و سبه‌ی له ئیمارات، دوێنێ له به‌غدا بێ و رۆژی دواتر له تاران، هه‌مووشی به بانگهێشتی ره‌سمی و بۆ پرسی ئاڵۆز و هه‌ستیار.
رووداوه‌كه ئه‌وه‌یه كه تاڵه‌بانی ده‌چێته ئه‌مریكا، كۆشكی سپی پرسیاری زۆری له‌سه‌ر دۆسێكانی عیراق هه‌یه، ئه‌ویش سه‌رنجی خۆی. ئه‌وه‌ی گرنگه چه‌سپاندنی قوو‌تی خه‌ڵك و پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێم و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و سه‌روه‌ریی عیراقه. بێگومان دۆسێ زۆرن كه ئه‌مریكییه‌كانیش له حزبه‌كه‌ی تاڵه‌بانی كۆده‌كه‌نه‌وه، بێ داواكاریش نابن، له‌م سه‌ردانه‌دا ئەو دۆسێیانە ده‌بنه‌وه جێی گفتوگۆ.
کوردستانی نوێ