دكتۆره ره‌شا رائد، مامۆستای زانكۆ له زانكۆی گه‌رمیان، پسپۆڕ له بواری وه‌رزش، توێژینه‌وه‌یه‌كی به زمانی ئینگلیزی نووسیوه، توێژینه‌وه‌كه له گۆڤارێكی ئاستبه‌رزی جیهانی بڵاوكرایه‌وه.
د.ره‌شا رائد له‌باره‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ی به دوالاپه‌ڕه‌ی راگه‌یاند: ئێمه هه‌میشه له ریسێرچدا بۆشایمان هه‌یه كه پێویسته ئیشی له‌سه‌ر بكه‌ین، له‌م رووه‌شه‌وه سه‌رنجمان خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له رێگه‌ی وه‌رزشه‌وه رێگری بكه‌ین له‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه رووبه‌روومان ده‌بنه‌وه وه‌كو نه‌خۆشییه‌كانی سه‌ندرۆمیتابۆلیك و شه‌كره و ئه‌نسۆلین ریزستانس، وه‌كو باوه هه‌میشه ده‌وترێت شه‌كره‌ی جۆری 2 له جیهاندا زۆر بڵاوه، تا ئێستاش له‌و بواره‌دا به به‌رده‌وامی توێژینه‌وه ده‌كرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سه‌ره‌كی، ئێمه‌ش كه ده‌ڵێین زانستی وه‌رزش یاخود فیسیۆلۆجیای زانستی وه‌رزش ده‌مانه‌وێت چاره‌سه‌ری شه‌كره‌ی جۆری 2 له رێگه‌ی وه‌رزشه‌وه بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رنجمان خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئایه به وه‌رزش به ته‌نها به‌سه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شه‌كره؟ یاخود پێویسته ته‌واوكه‌رێكی خۆراكیشی له‌گه‌ڵدا به‌كاربێت. وه‌كو ئێستا ئاشكرایه لای هه‌مووان كه مه‌گنیسیۆم یه‌كێكه له‌و ته‌واوكاریانه‌ی كه یارمه‌تیده‌ره بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی شه‌كره.
د.ره‌شا وتیشی: ئێمه له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا گه‌شتینه ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی كه نه‌خۆشێكی شه‌كره بێت و وه‌رزش ئه‌نجام بدات له جۆری وه‌رزشی هه‌وای (aerobic) وه له‌پاڵیدا ته‌واوكه‌ری خۆراكی مه‌گنیسیۆم وه‌ربگرێت باشتره له‌وه‌ی كه به ته‌نها وه‌رزش بكات یاخود مه‌گنیسیۆم به‌كار بهێنێت.
دیانا ئه‌حمه‌د