پیشانگه‌ی (سێبه‌ری راوچییه‌كان)

12:16 - 2024-05-05
هەمەرەنگ
59 جار خوێندراوەتەوە

محه‌مه‌د فه‌تاح، شێوه‌كار، خاوه‌نی 20 پیشانگای تایبه‌ته‌، هاوكات به‌شداريی كردووه‌ له‌ 328  پیشانگای گشتی له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم. 
محه‌مه‌د فه‌تاح به‌ دوالاپه‌ڕه‌ی وت: پیشانگاكه‌م به‌ ناونیشانی (سێبه‌ری راوچییه‌كان)  35  تابلۆم تێیدا نمایش كردووه‌، سه‌رجه‌میان به‌ ره‌نگی ئه‌كریلك به‌جێهێنراون له‌سه‌ر كانفاس، پیشانگاكه‌ رۆژی 21/4 له‌ هه‌ولێر كرایه‌وه‌، ماوه‌ی 15 رۆژ  به‌رده‌وام ده‌بێت،  له‌ هۆڵه‌كانی په‌یمانگه‌ی فریمینگ بۆ فۆتۆغرافی رۆژنامه‌وانی، ئه‌م پیشانگه‌یه‌ ئنستیتۆی گۆته‌ له‌ عیراق به‌ هاوكاری سه‌یف گالێری و فێرگه‌ی فریمینگ كراوه‌ته‌وه‌، به‌م زووانه‌ش له‌ سلێمانیش نمایش دەكرێت.
یه‌سنا محه‌مه‌د

بابەتە پەیوەندیدارەکان