حه‌یده‌ر مه‌نتك
كه‌رتی شه‌شی دێده‌وانی تیپی 86ی ده‌شتی هه‌ولێر كه شه‌هید (خاڵه مامه‌ند مه‌نتك) فه‌رمانده‌ی بوو، له كۆمه‌ڵێك فه‌رمانده‌ی لێوه‌شاوه‌ی مه‌فره‌زه و پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و خۆڕاگر پێكهاتبوو، جێگه‌ی متمانه و باوه‌ڕی فه‌رمانده‌كانی سه‌روتر و ده‌وروبه‌ریان بوون، به‌هه‌مان شێوه‌ش لێیان چاوه‌ڕێ ده‌كرا دوا رۆژێكی پڕشنگداریان هه‌بێت بۆ فه‌رمانده‌ییكردن و بۆ بوونه كادری كاریگه‌ری ناو هێزی پێشمه‌رگه، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆریان شه‌هیدبوون و شۆڕش و كوردایه‌تی له شه‌هیدبوونیان زه‌ره‌رمه‌ندبوون، كه یه‌كێك له‌وانه شه‌هید رۆسته‌م مه‌حمود بوو، رۆڵه‌یه‌كی ئازا و جوانخاس و به‌ویقاری ئه‌و
كه‌رته بوو.
بۆ زانیاری زیاتر له باره‌ی ئه‌و شه‌هیده‌وه، پێشمه‌رگه‌ی دێرینی ئه‌وێ رۆژێی كه‌رتی شه‌شی دێده‌وان، هه‌ڤاڵ (سه‌ید ئه‌نوه‌ر عوسمان گۆمه‌تاڵی) وتی: شه‌هید رۆسته‌م هه‌موو جوانییه‌كانی له خۆیدا كۆكردبۆوه، گه‌نجێكی جوان و ره‌وشتبه‌رز و به‌وه‌فا بوو، له رووی رەفتاری پێشمهرگایهتیشهوه ته‌نیا پێشمه‌رگه‌یه‌كی قاره‌مان و گوێڕایه‌ڵ نه‌بوو، به‌ڵكو شۆڕشگێڕێكی رۆشنبیریش بوو، هه‌وڵی لێبڕاوانه‌ی خۆپهروهردهكرنی ده‌دا، كوڕه هه‌ژارێكی ده‌ست و ده‌م و داوێن پاكیش بوو.
وتیشی: پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده به‌هێز بوو، ته‌نانه‌ت له ته‌نگانه‌شدا هه‌ستێكی وای لێ نه‌ده‌كرا كه ته‌نگه‌تاو بێت، یاخود برسی و تینوو بێت، تا بڵێی كوڕێكی ئارام و خۆڕاگربوو، له رۆحیدا خۆشه‌ویستییه‌كی له راده‌به‌ده‌ری بۆ گه‌ل و نیشتمان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌بوو، ئه‌وه‌ی ئه‌وی ناڕه‌حه‌ت ده‌كرد دوا كه‌وتوویی و كه‌مته‌رخه‌می خه‌ڵك بوو له خۆپه‌روه‌رده نه‌كردن، حه‌زی ده‌كرد پێشمه‌رگه ته‌نیا كه‌سێكی چه‌ك له شان نه‌بێت، به‌ڵكو لایه‌نی رۆشنبیریش په‌ره پێ بدات.
ئه‌و هاوڕێیه‌ی شه‌هید رۆسته‌م باسی له‌وه‌شكرد شه‌هید كه‌سێكی زۆر به‌هیوا بووه و هه‌میشه به ئه‌وانی وتووه (ئه‌م رۆژه سه‌ختانه كه‌م ده‌خایه‌نێ و تێده‌په‌ڕێت، مادام ئێمه باوه‌ڕمان به كه‌م ژیان و كه‌ڵ ژیان هه‌یه، ده‌بێ خۆڕاگربین و سه‌ركه‌وتنیش زۆر نزیكه).
ژیاننامه‌كه‌ی
شه‌هید رۆسته‌م مه‌حمود فه‌تاح ساڵح، له دایكبووی ساڵی 1964ی گه‌ڕه‌كی سه‌یداوه‌ی پارێزگای هه‌ولێره و ده‌رچووی قۆناغی ناوه‌ندییه.
ساڵی 1982 په‌یوه‌ندی كردووه به رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه، ئه‌ندامێكی چالاك و هه‌ڵسوڕاوی رێكخستنه‌كان بووه و چه‌ندین كاری گرنگی ئه‌نجامداوه.
ساڵی 1983 په‌یوه‌ندی كردووه به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه و له كه‌رتی شه‌شی دێده‌وان-ی تیپی 86ی ده‌شتی هه‌ولێر چه‌كی شه‌ره‌فی له‌شان كردووه.
له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا به‌شداریی زۆربه‌ی چالاكییه‌كانی سنووری تیپه‌كه‌ی كردووه و رۆڵی ئازایانه‌ی بینیووه.
رۆژی 27/8/1986 له گوندی باقرت به بۆردومانی فڕۆكه‌ی دوژمن شه‌هیدكرا و گه‌یشته كاروانی سه‌روه‌ران.