توێژه‌رێكی كورد خه‌ڵاتێكی زانستی یه‌كێتی ئه‌وروپای پێده‌به‌خشرێت و هه‌لی ته‌واوكردنی توێژینه‌وه‌شی له گه‌وره‌ترین زانكۆی جیهان پێده‌درێت.
د.ئاسۆ رهحیمزادهگان، خه‌ڵاتی دكتۆرای جیهانیی توێژینه‌وه‌ی ماری سكۆدۆڤسكا كووری به‌ده‌ستهێنا، كه یه‌كێكه له‌و خه‌ڵاتانه‌ی له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌ورووپاوه ده‌به‌خشرێت له بواری به‌ره‌وپێشبردنی زانست و په‌روه‌رده‌ی توێژه‌رانه، د.رهحیمزادهگان، خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، توێژینه‌وه‌كه‌ی له‌باره‌ی (بڵاوكردنه‌وه‌ی رووناكی له سیستمه ناڕێكهكان له قه‌باره‌ی نانۆدا)بوو.
كۆمار مه‌سعود