بۆ مامۆستایانی وانەبێژ..

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان: هەوڵەكان دڵخۆشكەرن

01:14 - 2024-05-06
کوردستان
96 جار خوێندراوەتەوە

عومەر حەسەن

مامۆستا دارا ئەحمەد سەمین بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، رایگەیاند: ئێستا لیستی مووچە و ناوی وانەبێژانی هەرێم  رەوانەی بەغدا كراوە،  بۆ ئەوەی لە بەغداوە مووچەكانیان دابینبكرێت، ئەگەر بەغدا رەزامەندبێت لەسەر ئەو لیستە، راستەوخۆ بڕیاری بەگرێبەستبوونیان دەردەكرێت.
راشیگەیاند: تائێستا هیچ بڕیارێكی رەسمی نەدراوە كە حكومەتی عیراق دەچێتە ژێرباری دابینكردنی ئەو بڕە پارەیەوە، یان نا، بەڵام  هەوڵەكان دڵخۆشكەرن، دەشڵێت:  پێویستە بە هەموومانەوە هەوڵی جدی و زیاتر  بدەین بۆ ئەوەی ئەم  پرسەش، وەكو هەموو كێشەكانی دیكە لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان