قوتەیبە جبوری بۆ كوردستانی نوێ‌: ناكۆكیی نێوان سوننەكان، هۆكاری پڕنەكردنەوەی پۆستی سەرۆكی نوێنەرانە

01:31 - 2024-05-06
کوردستان
93 جار خوێندراوەتەوە

كوردستانی نوێ‌- ئیدریس جەبار 

قوتەیبە جبوری كەسایەتیی سیاسیی عیراقی و وەزیری پێشووی ژینگەی عیراق، باس لە هۆكارەكانی پڕنەكردنەوەی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات و پێیوایە، «دووبەرەكیی نێوان سوننەكان و رێكنەكەوتنیان لەسەر كەسایەتییەكی دیاریكراو، هۆكارە بۆ  پڕنەكردنەوەی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران». 
قوتەیبە جبوری لەبارەی ئەو پرسەوە لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ‌، رایگەیاند: ناكۆكی و دووبەرەكیی نێوان فراكسیۆن و لایەنەكان و سیاسەتی سوننەكان،  هۆكاریی سەرەكیی رێكنەكەوتنن لەسەر میكانیزمێكی روون بۆ دەستنیشانكردنی یەك كاندید بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، چونكە هەر كەسە و دەیەوێت پۆستەكە بۆ لایەنی خۆی بەدەستبهێنێت.
تەواوی لێدوانەكە لە ژمارەكانی داهاتوودا بڵاودەكرێتەوە. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان