پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2024/5/6 لە شاری هەولێر، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ سەنتەری هەڵبژاردنی هەولێر و بەشی هەڵبژاردنی کۆمیتەکاندا کۆبۆوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەکارییەکان و بەرنامەی کارکردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ کرا، هەنگاوەکانی کارکردن و جێبەجێکردن گفتوگۆی لەبارەوە کراو بڕیاری پێویستی لەبارەوە درا.