دوو هەواڵی وەرزشیی كەركوك

09:33 - 2024-05-07
وەرزش
222 جار خوێندراوەتەوە

کۆبوونەوەیەکی وەرزشی
لەهۆڵی بارەگای لقی کەرکوکی لیژنەی ئۆڵۆمپی عیراق، کۆبونەوەیەکی فراوانی لقی کەرکوکی یەکێتییە وەرزشییەکانی کەرکوک کرا و حەربی خالید سەرۆکی لقی کەرکوکی لیژنەی ئۆڵۆمپی و عودەی عەواد بەڕێوەبەری وەرزش و لاوان ئامادە بوون .
لەکۆبونەوەکەدا قسەوباس لەسەر چۆنییەتی هەماهەنگی ئۆڵۆمپی کەرکوک و بەڕێوەبەرێتی لاوان و وەرزش کرا لەپێناو خزمەتکردنی وەرزش لەشاری کەرکوک بەتایبەتی یەکێتیە وەرزشیەکان و چۆنییەتی پشتگیریکردنی دارایی، هەر لە کۆبونەوەکەدا ڕێگرییەکانی بەردەم وەرزشی کەرکوک و چۆنییەتی دۆزینەوەی چارەسەری گونجا و قسەوباسیان لەسەر کرا .

كۆتایی خولێكی فوتساڵ 
هەر لە کەرکوک و لەهۆڵی داخراوی پەیمانگای تەكنیكی كەركوك، كۆتایی بەخولێكی فوتساڵ هات كە بۆ فەرمانبەرانی پەیمانگاكە ڕێكخرابوو، یاری كۆتایی لەنێوان هەردو تیپی عەمادەی پەیمانگا و وبەشی كاروباری خوێندكاراندا بەڕێوەچوو، لەئەنجامدا تیپی بەشی كاروباری خوێندكاران یارییەكەی بردەوە و بوو بەپاڵەوانی خولەكە، لەكۆتاییشدا خەڵاتەكانی خولەكە لەلایەن ئاشتی مەهدی عەمیدی پەیمانگای تەكنیكی كەركوكەوە بەسەر تیپە براوەكانی یەكەم و دووەمدا دابەشكرا.

رزگار شوانی

 

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان