تیپەكانی قۆناغی دووەمی پلەی ئۆف

09:42 - 2024-05-07
وەرزش
193 جار خوێندراوەتەوە
خولی باسكەی تیپە موحتەریفەكانی ئەمریكا

خولی باسكەی تیپە موحتەریفەكانی ئەمریكا (NBA) ئێستا پێی ناوەتە قۆناغی دووەمی پلەی ئۆفەوە، لە قۆناغی یەكەمەوە لە هەردوو ناوچەی خۆرهەڵات و خۆر ئاواوە 16 تیپ توانیان بگەنە قۆناغی پلەی ئۆف، 8 تیپی یەكەم تا هەشتەمی ناوچەی خۆر هەڵات و هەشت تیپی یەكەم تا هەشتەمی ناوچەی خۆرئاوا.
سیستمی یارییەكانی قۆناغی پلەی ئۆفیش بەمشێوەیەیە:
*یەكەم تا هەشتەم لە هەردوو ناوچەكەدا دەگەنە قۆناغی پلەی ئۆف.
*لەم قۆناغەدا یەكەم بەرامبەر هەشتەم، دووەم بەرامبەر حەوتەم، سێیەم بەرامبەر شەشەم، چوارەم بەرامبەر پێنجەمی ناوچەكان یارییەدەكەن.
*هەركام لەم تیپانە توانی 3+1 یاریی لەوی تر بباتەوە، ئەوا دەگاتە قۆناغی دووەمی یارییەكانی پلەی ئۆف، پاڵەوانی هەردوو ناوچەكەش یاریی كۆتایی ئەمساڵ دەكەن.
یارییەكان
وەك لەسەرەتادا باسكرا، چۆنییەتی بەریەككەوتنی تیپەكانیش 1×8، 2×7، 3×6، 4×5 بووە، سەرجەم یارییەکانی قۆناغی یەکەمی پلەی ئۆفیش کۆتاییانهات و ئەنجامەکان بەمشێوەیەی لای خوارەوەیە:
ناوچەی خۆر هەڵات
*بۆستۆن سێڵتیسك  4×1 مەیامی هیت.
*كلیڤلاند كافالیێرس  4×3 ئۆرلاندۆ ماجیك.
*میلۆكی باكس 2×4  ئیندیانا وێڵز.
*فلادلفیا سەڤنتی سكسەرس2×4 نیویۆرك نیكس.
ناوچی خۆرئاوا
ئۆكلاهۆما سیتی 4×0 نیو ئۆرلیتنس پیلیكانس.
*لۆس ئەنجلس كلیپەرس 4×2 داڵاس مافریكس.
*مینیسۆتا تیمپەر وڵڤس 4×0 فینیكس سانس.
*دینڤەر ناگاتس 4×1 لۆس ئەنجلس لەیكەرس.
بەم ئەنجامانەی سەرەوە، یارییەکانی قۆناغی دووەمی پلەی ئۆف بەمشێوەیەی لای خوارەوە دەکرێن؛
       *سێڵتیکس×کافالیێرس.
   *پایسەرس×نیکس.
 *کلیپەرس×ئۆکلاهۆما.
* تیمپەروڵڤس× ناگاتس.
ئێستا یارییەکانی ئەم قۆناغە نوێیەش دەستیان پێکردووە و لە یەکەم یاریشدا مینیسۆتا تیپەر وڵڤس یەکەم یاریی خۆی لە دینڤەر ناگاتس بردۆتەوە و یارییەکانی تریش بەردەوامن.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان