پرسەنامەی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی خاتوو نازەنین مەحمود شەوقی

03:14 - 2024-05-09
کوردستان
94 جار خوێندراوەتەوە

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو نازەنین مەحمود شەوقی، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و خوشکی خوالێخۆشبوو کاک ئازاد شەوقی و خاتوو شەمام شەوقیمان پێگەیشت.

بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكار و بنەماڵە سەربەرزەكەیان دەكەم و هاوبەشی  خەمیانم.

لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەهەموو لایەک ببەخشێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان