بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: لەگەڵ هەڵبژاردنداین و کوردستان لە بەردەم مەترسیدایە

01:02 - 2024-05-10
کوردستان
273 جار خوێندراوەتەوە

عەزرا زییا، بریکارى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا بۆ کاروبارى ئاسایشى مەدەنی و دیموکراسى و مافەکانى مرۆڤ رایگەیاند، نیگەرانن لە دۆخى هەرێمى کوردستان و ئەوەى لەم هەرێمە بەدەستهاتووە، ئێستا بەهۆى ناکۆکى نێوان پارتەکانەوە کەوتۆتەبەر مەترسى.

وتیشی، "یەکێک لە نیگەرانییە جدییەکەمان ئەوەیە، هاوڕێکانمان لە هەرێمى کوردستان ئەو دەسکەوتانەى بە رەنج و ماندووبوونى زۆر بەدەستیانهێناوە خستوویانەتە بەر مەترسى بەهۆى ناکۆکى ناوخۆیانەوە".

راشیگەیاند، "ئەم دابەشبوونە ناوخۆییە پێگەى هەرێمى کوردستان لە عیراق لاوازدەکات و رێگا بۆ هێزە دەرەکییەکان خۆش دەکات دەستوەردان بكەن و لە بەرژەوەندى خۆیان بەکاریبهێنن، ئێمە هانى هەڵبژاردن دەدەین لە نزیکترین دەرفەتدا".

زییا لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا باسی لەوەكرد، "وەکو ئەوەى لە هەموو شێوێنێکى دیكەی جیهان دەیکەین، پشتیوانى هەڵبژاردنى ئازاد و شەفا و دادپەروەرانە دەکەین، ئەمەش گرنگە بۆ سەقامگیریى ناوخۆىى و حوکمڕانییەکى دروست".

#هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان #ئەمریكا

بابەتە پەیوەندیدارەکان