سودانی: عیراق ژمارەیەكی گرنگە لە هاوكێشەی وزەدا

10:20 - 2024-05-12
ئابووری
163 جار خوێندراوەتەوە

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند: عیراق ژمارەیەكی گرنگە لە هاوكێشەی وزە و سامانی نەوتدا لەسەر ئاستی ناوچەكە و جیهانیش.
ئەم قسانەی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە رێوڕەسمی خولی پێنجەم و شەشەمی مۆڵەتی پڕۆژەكاندا بوو، هەر لەو بۆنەیەشدا جەختی كردەوە، كە وەزارەتی نەوت تا ئێستا هەوڵێكی زۆری داوە بۆ سەرخستنی سەرجەم جومگەكانی ئابووری عیراق و بۆ لەمەو دواش حكومەت تێڕوانین و سیاسەتی نوێی هەیە بۆ بوژاندنەوەی ئابووری و سامانی نەوت بە گشتی.
سەرۆك وەزیری عیراق ئاماژەی بەوەشكرد، كاتی ئەوە هاتووە داهاتی نەوت بەكاربهێنرێت بۆ بوژاندنەوەی كەرتەكانی دیكەی ئابووری، چونكە هاووڵاتیان عیراق پێویستیان بەوەیە ژیانێكی پڕ شكۆ و شایستەیان هەبێت.
سەرچاوە: میل 

بابەتە پەیوەندیدارەکان