چەند زانیارییەكی گشتی لەسەر یاریگای تۆپی پێ

11:41 - 2024-05-14
وەرزش
796 جار خوێندراوەتەوە

*درێژی یاریگا لەنێوان 90 تا 120 مەتردا دەبێت.
*پانی یاریگا لە نێوان 45 تا 90 مەتردا دەبێت.
*هەرگیز نابێت درێژی و پانی یاریگا هێندەی یەكتر بن.

یاریگای نێودەوڵەتی
*درێژی یاریگای لەنێوان 100 تا 110 مەتردا دەبێت پێی دەوترێت هێڵی ئاوت یان (touch line).
*پانی یاریگا لە نێوان 64 تا 75 مەتردا دەبێت و پێی دەوترێت هێڵی گۆڵ      (goal line).
*بازنەی ناوەندی یاریگا نیوەتیرەکەی 9:15 مەترەو خاڵی لێدانی دەستپێكی یاریی تیادایە.
*خاڵی پەنالتی لێدانی ناوچەی پەنالتی، 9:15 مەتر لەو نیوە بازنەیەوە دوورە كە لە سەر هێڵی پانی پەنالتی كێشراوە.
*خاڵی پەنالتی لێدان 11 مەتر لەهێڵی ناو گۆڵەوە دوورە.
*ناوچەی گۆڵچی، ناوچە بچوكەكەی سنوری ناوچەی پەنالتییە، پانییەكەی 5:5 مەترە و بە هەمان شێوە لە هەردوو لاوە 5:5 مەتریش ماوەی نێوان شیشی ستونیی گۆڵ و هێڵی ناوچەی گۆڵچییە.
*ناوچەی پەنالتی ناوچە گەورەكەی پەنالتییە، ناوچەی گۆڵیشی لەخۆ گرتووە، 16:5 مەتر درێژە واتە لە هێڵی گۆڵەوە دوورە، بەهەمان شێوە 16:5 یش لە هەردوولاوە لە شیشی گۆڵیشەوە دوورە، پانیشی 29:32 مەترە.
*هەر چوار كەوانەی گۆشەكانی یاریگا پانی یەك مەترە، نیشانەیەكیش كە ئیجباریی نییە دابنرێت هەیە كە 9:15 مەتر لە كوانەكەوە دوورە، ئەمەش بۆ ئەوەیە یاریزانی دژ لەو یاریزانەوە دووربێت كە كۆرنەر لێدەدات.
*ئاڵای گۆشە ئیجبارییە دابنرێت، ناشبێت بەرزییەكەی لە یەك مەتر و نیو زیاتربێت.
*سەرجەم هێڵەكانی ناو یاریگا دەبێت یەك پانییان هەبێت و بە زۆری 12 سانتیمەتر پاندەبێت و بەزۆریش پانییەكەی هەمان پانی ستونی گۆڵ دەبێت.
*نێوانی هەردوو ستونی گۆڵ (پانی گۆڵ) 7:32 مەتر دەبێت، بەرزی شیشی ئاسۆیی گۆڵ (بەرزی گۆڵ) 2:44 مەتر دەبێت.
*دەبێت گۆڵ تۆڕی پێوەبێت و بە توندی و بەباشی بە هەرسێ شیشی ستونی و ئاسۆیی گۆڵ و لەدواوەی گۆڵەكەش لەسەر زەوی توند چەسپ كرابێت.
*ناوچەی هونەریی بریتییە لەو  ناوچەیەی چەتری دانیشتنی راهێنەر و یاردەدرانی و تیمی هونەری و یاریزانانی یەدەگ و پزیشكەكانی تیم لەخۆ دەگرێت، دەبێت لانی كەم یەك مەتر لە هێڵی درێژی یاریگاوە (touch line) دووربێت، ناشبێت لە یەك مەتر زیاتر لە كۆتایی ئەمسەر و ئەوسەری چەترەوە پانتر بێت و بەهێڵی پچڕ پچڕ نەخشە دەكێشرێت.
*لە ناوچەی هونەریدا نابێت لە یەك كەس زیارت بەپێوەبێت تا رێنمایی بدات بە یاریزانان.
*ژمارەی ئەوكەسانەش كە رێگەپێدراوە لەو شوێنە دانیشن، لیژنەی پێشبڕكێی پاڵەوانێتییەكە دیاریی دەكات.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان