%71ی دووسایدی كەلار-سلێمانی تەواوبووە

11:53 - 2024-05-15
کوردستان
274 جار خوێندراوەتەوە

ئازاد ئیبراهیم

پرۆژەی دووسایدكردنی رێگای كەلار-سلێمانی بەردەوامە و هەنگاوەكانی تەواوكردنی پرۆژەكەش بەباشی بەڕێوەدەچێت.
عەدنان خەلیل بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، رایگەیاند: «لەدوای سەردانەكەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران بۆ گەرمیان، كاركردن لە تەواوی بڕگە و شوێنەكانی پرۆژەكەدا بەردەوامە و كارەكانی بەباشی بەڕێوەدەچێت».
وتیشی: پڕۆژەكە لە سەیدمەحمودەوە تا دەربەندیخان 71 %ی تەواوكراوە، كە درێژییەكەی 41 كیلۆمەترە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان