فیلیب گۆردن، یاریدهدهری جۆ بایدن:
ئهمڕۆ، گفتوگۆیهكی بهرههمدارمان لهگهڵ بافڵ جهلال تاڵهبانی-دا كرد، ئاسایشی ههرێمی كوردستان و عێراقمان تاووتوێكرد و، گرنگیی ئهنجامدانی ههڵبژاردنێكی ئازادانه و پاك و بێگهرد لهكاتێكی گونجاودا باسكردو پێویستیی پاڵپشتیی ههموو لایهنهكان بۆ سهقامگیریی سیاسیی عێراق.
له (X)هوه
د.فوئاد حسێن:
لە کۆبوونەوەی ئامادەکاریی ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەبید لەسەر ئاستی وەزاری، لە بەحرەین سەرۆکایەتیی وەفدی کۆماری عێراقم کرد.
ئێمە بە شێوەیەکی بنیاتنەر باسمان لە بڕگەکانی بەرنامەی کارکرد وەک ئامادەکارییەک بۆ ٣٣ەمین لوتکەی کۆمکاری عەرەبی کە بڕیارە لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٤دا بەڕێوەبچێت.
له (X)هوه
سەفین دزەیی:
بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی لە عێڕاق، سەرۆک بارزانی ماڵئاوایی لە باڵیۆزی ڤاتیکان کرد. بایەخی پەیوەندییە دوولایەنەکان و پڕۆسەی سیاسیی لە عێراق و ناوچەکە تاوتوێکرا. ڕۆڵی گرنگیی سەرۆک بارزانی لە بەدیهێنانی سەقامگیری و پاراستنی مافی سەرجەم پێکهاتەکان لەلایەن باڵیۆز بەرز نرخێندرا.
لە (x)ەوە
هەڵکەوت عەبدوڵڵا:
با بەرپرسانی حکومی و حزبی لەبری دڵگرانی دەربڕین، هەنگاو بنێن بۆ چارەسەرکردنی گرفتی رووداوەکانی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان لە رێگەی پلانێکی پێنج ساڵییەوە. چونکە رووداوەکانی هاتوچۆ بوونەتە دیاردەو چارەسەریان دەوێت نەک خەفەت خواردن و سەروخۆشی.
لە فەیسبووک-ەوە
عەبدولفەتاح سیسی:
چیتر یەک بارهەڵگر خۆراک و پێداویستی نانێرین بەرەو رەفح تا هێزەکانی ئیسرائیل لە دەروازەکە نەکشێنەوە و بەرنامەمان هەیە ئاستی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیلدا دابەزێنین.
لە (x)ەوە
رەجەب تەیب ئەردۆغان
زیاتر لە 1000 جەنگاوەری برینداری حەماس لە نەخۆشخانەکانی تورکیا چارەسەر وەردەگرن و لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیشدا هەموو هاوکارییەکم بۆ ئیسماعیل هەنییە دووپاتکردەوە بەمەبەستی ئاگربەس و کۆتایی هاتنی جەنگەکە.
لە (x)ەوە