״هەماهەنگیی نێوان پارت و لایەنە كوردستانییەكان״

09:06 - 2022-06-15
کوردستان
371 جار خوێندراوەتەوە

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندەكانی سلێمانی، چەمچەماڵ، گەرمیان، راپەڕین و شارەزوور، دوێنێ لە سلێمانی، هاوڕێ لەگەڵ جەزا سەید مەجید لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبەكەیانەوە، سەردانی بارەگای پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لە سوریا-ی كرد.
خاتوو شاناز، لەگەڵ پێشكەشكردنی چەپكەگوڵ و پەیامی پیرۆزبایی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لە سوریا، هیوای سەركەوتنی لە راپەڕاندنی ئەركە نیشتمانی‌ و نەتەوەیی ‌و دیموكراسییەكاندا بۆ خواستن.
لە دیدارەكەدا، لەگەڵ عەلی شەمدین نوێنەری پارتەكە لە هەرێم، بارودۆخی ئێستای رۆژئاوای كوردستان گفتوگۆی لەسەركرا، جەخت لە گرنگیی هاریكاریی و هەماهەنگیی نێوان پارت و لایەنە كوردستانییەكان و پاراستنی گیانی تەبایی و برایەتیی لەنێوانیاندا كرایەوە.

#شاناز ئیبراهیم

بابەتە پەیوەندیدارەکان