ئه‌سته‌نبوڵ، دووه‌م گرانترین شاری ئه‌وروپا

10:01 - 2024-05-16
ئابووری
121 جار خوێندراوەتەوە
کرێی هاتوچۆ لە ئەستەنبوڵ بەرزە

ئا: ئارام عه‌لی


بە پێی داهات و كرێ، هاوشانی میونشن -ی ئه‌ڵمانیا ئەستەنبوڵ بووە دووەم گرانترین شاری ئەوروپا. بە پێی ئامارەكانی IPA، خەڵكی ئەستەنبوڵ ناتوانن بژێوی ژیانیان دابین بكەن، ناتوانن قەرزی كارتی بانكیی خۆیان بدەن و لە هەر پێنج ئەستەنبوڵییەك ئێستا سێ كەسیان خۆراكی كەمتر دەكڕن. بە پێی هەواڵەكانی سۆزجو، گرانترین شاری ئەوروپا بۆ كرێچییەكان جنێڤە. تێكڕای كرێی خانوو لە شارە لوكسەكەی سویسرا زۆر لە سەرووی تێكڕای وڵاتەوەیە و مەتر چوارگۆشەی شوقەیەك 372 فرانكە. دوای ئەویش ئەستەنبوڵ و میونشن دێن. تەنها %10ی ئەوانەی لەم دوو شارەدا دەژین پێیان وایە شوقەیەكی گونجاویان لە شارەكەی خۆیان دۆزیوەتەوە. %90ی كرێچییەكان ناڕازین. لە كاتێكدا تێكڕای كرێی شوقەیەكی دوو ژووری لە میونشن 1770 یۆرۆ بووە، لە ئەستەنبوڵ 650 یۆرۆ بووە. 
سێ کێشەی سەرەکی
كرێی خانوو لە ئەستەنبوڵ نزیكەی یەك لەسەر سێی میونشن-ه‌، بەڵام مووچەش لەو رێژەیە كەمترە. تێكڕای داهاتی كەسێكی ئەستەنبوڵ-ی لە نێوان یەك لەسەر چوار بۆ یەك لەسەر شەشی میونشن دەگۆڕێت. لەلایەكی دیكەوە بە پێی راپۆرتی بارۆمێتری ئەستەنبوڵ ئاداری 2024: بە وتەی بەشداربووان، سێ كێشەی سەرەكی ئەستەنبوڵ وەك گواستنەوە بە رێژەی %57.9 و كێشە ئابوورییەكان بە رێژەی %49.4 و پەناخوازان و پەنابەران بە رێژەی %47.3 دیاری كران. %97.8ی بەشداربووان رایانگەیاندووە كە بە هۆكاری ئابووری جۆراوجۆر خۆراكیان كەمكردۆتەوە. 
سەرچاوە: YANI ASYA

بابەتە پەیوەندیدارەکان