لە میدیاکانی ئێرانەوە

12:54 - 2024-05-16
جیهان
124 جار خوێندراوەتەوە

«فەرەنسا بۆی نییە دەستوەردان لە بڕیارەکانی دادوەریی ئێراندا بکات»
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەخنەی توند لە فەرەنسا دەگرێت و تۆمەتباری دەکات بە دوو روویی لە پێوەرەکانی کەیسی مافی مرۆڤدا.
کەنعانی رایگەیاندووە پاریس لەکاتێکدا وڵاتەکەی کردۆتە لانەی حەوانەوەی نەیارانی ئێران، بۆی نییە قسە لەسەر بڕیارەکانی دەزگای دادوەریی ئێران بکات سەبارەت بە دادگاییکردنی دوو هاووڵاتیی وڵاتەکەی کە خۆیان باش  دەزانن کەیسەکەیان چییە و دەشڵێت بەکارهێنانی دەستەواژەی نا پەسەند بەرامبەر دادوەریمان مایەی قبووڵکردن نییە و لەجیاتی چارەسەری کێشەکان، ئاڵۆزتریان دەکات و فەرەنساش بەوە تۆمەتبار دەکات کە چاو لە کۆمەڵکوژییەکانی غەزە دەپۆشێت، بەڵام وڵاتەکەی بۆتە لانکەی (تیرۆریستان)ی دژ بە ئێران. 
سەرچاوە: ئاژانسی ئێرنا
ئەوروپا لەبەردەم تاقیکردنەوەدایە
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فارس پرێس  دەڵیت ئەوەی ئێستا لە غەزە روودەدات تاقیکردنەوەیەکە بۆ راستگۆیی وڵاتانی ئەوروپا کە زۆر دەم لە بابەتی مافی مرۆڤەوە دەژەنن.
روونیشیکردۆتەوە کە دۆخی غەزە راستگۆیی هەموو لایەک لە سەنگی مەحەک دەدات کە تاچەند لە پێناوی بڕوایان بە مافی مرۆڤ و راستیدا ئامادەن دەستبەرداری بەرژەوەندییە تەسکەکانیان ببن و چۆک دانەدەن.

سەرچاوە: فارس پرێس و ئاژانسی ئیرنا

بابەتە پەیوەندیدارەکان