یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی رایگه‌یاند به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی بۆندی له‌گه‌ڵ ئیرلینگ هالاندی ئه‌ستێره‌ی نه‌رویژی به‌رامبه‌ر به 60 ملیۆن یۆرۆ ئیمزا كردوه‌و ئه‌و یاریزانه بۆ ماوه‌ی 5 وه‌رز له ریزی یانه‌كه یاری ده‌كات.
له‌ماوه‌ی رابردوو مان سیتی كاری به مه‌رجێكی بۆنده‌كه‌ی هالاند كرد له‌گه‌ڵ یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند و به 60 ملیۆن یۆرۆ بۆندی ئه‌و یاریزانه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه كۆتایی پێهێنا.
دوای چاوه‌ڕوانیه‌كی زۆریش مان سیتی گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه بۆ ئه‌وه‌ی بۆندێكی تا 2027 له‌گه‌ڵ ئیمزا بكه‌ن.
مان سیتی رۆژی 13ی 6ی دیاریكرد بۆ ئه‌وه‌ی بۆندی ئه‌و یاریزانه رابگه‌یه‌نێت كه 22 ساڵ به‌ر له ئێستا له هه‌مان رۆژ یانه‌كه بۆندی له‌گه‌ڵ باوكی هالاند ئیمزا كردوه.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی كردنیشی به یانه‌كه هالاند وتی: ئه‌مه بۆ من و خێزانه‌كه‌م مایه شانازیه، من هه‌میشه سه‌یری مانچسته‌ر سیتیم كردوه‌و سه‌رسام بووم پێیان به‌ڵام له هه‌موو شت زیاتر سه‌رسامی شێوه‌ی یاریكردنیان بووم، ئه‌وان زۆر سه‌رنجڕاكێشن و هه‌لی زۆری گۆڵ ده‌ره‌خسێنن كه ئه‌مه زۆر گونجاوه بۆ من.
هالاند وتیشی: ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌ستیێره‌ی جیهانی له مان سیتی یاری ده‌كه‌ن و پیپ گواردیۆلاش یه‌كێكه له مه‌زنترین راهێنه‌ران له مێژووی تۆپی پێ، بۆیه پێم وایه من له شوێنه راسته‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ویستی خۆم به‌دی بهێنم.
سه‌باره‌ت به ئامانجیشی وتی: من ده‌مه‌وێت گۆڵی زۆر بكه‌م و نازناو ببه‌مه‌وه‌و وه‌كو یاریزان گه‌شه‌ی زیاتر بكه‌م و متمانه‌ی ته‌واوم هه‌یه ده‌توانم لێره ئه‌و كاره بكه‌م، بۆیه ئه‌مه هه‌نگاوێكی زۆر گرنگ بوو بۆ من و به‌جۆشم بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به راهێنان بكه‌م له‌گه‌ڵ یاریزانانی یانه‌كه.