دوو کتێبی حەمەکەریم هەورامی

10:42 - 2022-06-15
هەمەرەنگ
974 جار خوێندراوەتەوە

دوو کتێبی نووسەر و وەرگێڕ «حەمە کەریم هەورامی» چاپ و بڵاوکرایەوە.
«ئیساغۆجی» یەکێکە لە کتێبە بڵاوکراوەکان و مامۆستا «حەمە کەریم هەورامی» تەرجەمە و شرۆڤەی بۆ کردووە و لە دووتووێی «128»لاپەڕەدا چاپکراوە. ناوەرۆکی کتێبەکە زانستی ئیساغۆجی لەخۆدەگرێت و فەیلەسوفی یۆنانی ئەرستۆتالیس دایناوە بۆ ئەوەی مرۆڤ هزری لە هەڵەکردن بپارێزێ. ئەرستۆ ئەو زانستەی ناونابوو «ئەنالۆتیکا» کەچی «شیشرۆن»ی رۆمانی بە «دیالێکتیک» ناوی بردووە، «ئەسکەندەری ئەفرۆدیس»یش ناوی لۆجیکی لێناوە و عەرەبیش ناویان نا «المنطق» و زانستەکەش لە رێگەی رۆمانەکانەوە بە هۆی «فرفریۆس» ناوێکەوە گەیشتۆتە رۆژهەڵات.
کتێبی دووەم بەناوی «کردنەوەی دەقەکان»ەوەیە و لە دووتووێی «128» لاپەڕەدا چاپکراوە.
لە بەشێکی ئەم کتێبەدا هاتووە: یۆنانییەکان بەخەیاڵی خۆیان لەسەر لووتکەی شاخە بەرزەکانیان بارەگایەکی شایستەیان بۆ خوا دەسکردەکان رەخساندبوو، هەموو کار و فەرمانێکی ئادەمیزادیان دابووە دەست ئارەزووە نەگریسەکانی ئەوان. کە ئەفلاتون هاتە ناو مەیدانی فەلسەفە و زانستی یۆنانەوە، نەیتوانی هزری خۆی لە خوو نەریتی میللەتەکەی دەربازبکات، تیۆری «نموونەکان-مثلی» بەکارهێنا.
دیلان محەمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان