پردی گڵینی قشڵاخ

10:53 - 2024-05-21
کوردستان
172 جار خوێندراوەتەوە
#پردی گڵینی قشڵاخ

پردی گڵینی  قشڵاخ، یەکێکە لە پردە کۆن و دێرینەکان و ئاسەوارە مێژووییەکانی شاری بیجاڕ و پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان. ئەم پردە دەکەوێتە نێوان بیجار و زەنجان  و لە سەر چۆمی قزڵوەزان (قزڵ ئەوزەن) هەڵبەستراوە و مێژوویەکی کۆنی هەیە. قزڵوەزان لە کێوەکانی چل چەمەوە سەرچاوە دەگرێت و دەڕژێتە دەریای مازەندەران (خەزەر)ەوە.
مێژووی مێژووی پردی گڵینی قشڵاخ دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەفەوییەکان. لە سەردەمی سەفەوییەکان و بە فەرمانی «شا سەفی» شەشەمین پاشای سەفەوییەکان (1611-1642) بە فەرمانی «شا سەفی» و لە لایەن «سلێمان خانی ئەردەڵانەوە»  لە ساڵی 1636 بونیاد نراوە. شاە سەفی ماوەی 14 ساڵ پاشای ئێران بوو لە سەردەمی سەفەوییەکاندا. 
پردی قشڵاخ لە سەردەمی زەندییەکان بە تەواوەتی دروست کراوە. چەندینجار نۆژەن کراوەتەوە. لە سەردەمی قاجارەکاندا چەند جارێک نۆژەن کراوەتەوە. پردەکە لە سەردەمی «ئەمانوڵڵاخان ئەردەڵان» بە تەواوەتی نۆژەن کرایەوە و دواتر بە هۆی خراپ بوونییەوە ساڵی 1851  نۆژەن کرایەوە لە لایەن «میرزا رەزا وەزیر کوردستانی»ەوە. بە پێی ئەو نووسراوانەی لە سەر تاشە بەردێک هەیە لە کێوێکی نزیکی پردەکە، ئەم پردە ساڵی 1872 جارێکیتر نۆژەن کراوەتەوە. ئەم پردە لە خشتی سوور و گڵ دروست کراوە. جۆری بیناسازی ئەم پردە بە بیناسازی سەردەمی سەفەوییەکان ناسراوە.
درێژی ئەم پردە 104 مەترە و پانییەکەی 6 مەتر و نیوەو و 4 ستوونی هەیە. لە باری خۆڕاگری و پتەوییەوە بە لەبەرچاو گرتنی ئەو ماتریاڵانەی بەکار هاتوون، پردی قشڵاخ یەکێکە لە پردە پتەو و باشەکانی سەردەمی سەفەوی. بەرزییەکەی دەگاتە 2 مەتر و یەکێکە لە شوێنە سەرنجڕاکێشەکانی شاری بیجاڕ. لە ئێران وەک شوێنی کۆن و ئاسەوارییەکان بە ژمارەی 8043 تۆمار کراوە. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان