یەك دانە ئەناناس بە 400 دۆلار

10:16 - 2024-05-22
ئابووری
131 جار خوێندراوەتەوە

كۆمپانیای دیل مۆنتی ئەمریكی لە فرۆشگەیەكی سەوزە و میوەدا جۆرە ئەناناسێكی نمایش كردووە، كە نرخی یەك دانەی 395.99 دۆلارە.
ئەم جۆرە ئەناناسە دووڕەگەیە و بە جۆرێك موتوربە كراوە، كە توێكڵەكەی رەنگێكی سووری كراوەی هەیە، تامیشی شیرینە. 
هۆكاری گرانییەكەی ئەوەیە، موتوربە كردنی ئەم ئەناناسە 15 ساڵی پێچووە. ئێستاش كۆمپانیای ناوبراو بڕێكی كەمی لێ خستۆتە بازاڕەوە لە پیشانگای (میلیسا) دایناوە، تا بزانێ سەركەوتوو دەبێت لە فرۆشتنیدا، یان نا.
سەرچاوە: CNN  

#ئابووری

بابەتە پەیوەندیدارەکان