دادگای نێودەوڵەتی فەرمانی کرد ئیسرائیل دەست بەجێ هێرشەکانی رابگرێت

07:58 - 2024-05-24
جیهان
172 جار خوێندراوەتەوە

دادگای نێودەوڵەتی بڕیاریدا، ئیسرائیل هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی بۆ سەر رەفەح رابگرێت.
لە کۆبوونەوەی ئەمرۆ هەینی 24/5/2024 ئەنجومەنی دادگای نێودەوڵەتی، فەرمانی بە ئیسرائیل دا دەستبەجێ هێرش بۆ سەر رەفەح رابگرێت.
 پێشتر ئەفریقای باشوور سکاڵایەکی لە دژی ئیسرائیل و پەیوەست بە ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس تۆمار کردبوو. لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی دادگای فیدراڵی، بڕیاری لەبارەوە درا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان