مەراسیمێك بۆ ڕێزلێنان لە یاریزانانی كاراتێی كەركوك

11:13 - 2024-05-26
وەرزش
165 جار خوێندراوەتەوە
#یاریزانانی كاراتێی كەركوك

رزگار شوانی

لقی كەركوكی یەكێتی كاراتێ، بە هاكاریی لقی كەركوكی لیژنەی ئۆڵۆمپی عیراق و ئەكادیمیای  كاراتێی یانەی خاك، مەراسیمێكی بۆ ڕێزلێنان لە یاریزانانی كاراتێی كەركوك  (كوڕان و كچان) رێكخست. 
سەرەتای مەراسیمەكە كە لە هۆڵی یانەی خاك بەڕێوەچوو، بەووتەیەكی حەربی خالید سەرۆكی لقی كەركوك-ی لیژنەی ئۆڵۆمپی دەستیپێكرد و تیایدا ڕۆڵی یاریزانانی كاراتێی بەرز نرخاند كەلەم دواییەدا لە خولەكانی عیراقدا توانیان ئەنجامی باش بەدەست بهێنن هەرچەندە زۆربەیان خوێندكار بوون و لە خوێندنیشدا سەركەوتنیان دەستەبەر كردبوو، دواتر دیاری و بڕوانامەی ڕێزلێنان پێشكەش بە یاریزانەكان كرا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان