كۆمپانیای نێتفلێكس بۆندێكی خه‌یاڵی خستۆته به‌رده‌م هاوسه‌ر و هاوڕێی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را بۆ ئه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه‌یان له مۆندیالی 2022 بكات به فیلمی دیكۆمۆنێتاری.
ئه‌و كۆمپانیایه بڕی 100 ملیۆن پاوه‌ندی خستۆته به‌رده‌م هاوسه‌ر و هاوڕێ كچی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی سێ شێره‌كه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌یان پێبدرێت هاوڕێیه‌تیان بكات بۆ مۆندیال.
بیرۆكه‌ی فیلمه‌كه ئه‌وه‌یه چاودێری هاوسه‌ر و خۆشه‌ویستی یاریزانان بكرێت و شێوازی ژیان و هاندانیان بۆ یاریزانان بخرێته روو وه‌ك درامایه‌كی راسته‌قینه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و پاره زۆره‌ی كه كۆمپانیایه‌كه خستویه‌ته به‌رده‌م هاوسه‌ر و هاوڕێی یاریزانان به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت نێتفلێكس له‌و رێگه‌یه‌وه پاره‌یه‌كی زۆر زیاتر قازانج بكات، به‌تایبه‌ت كه له یۆرۆی پێشوو هاوسه‌رو هاوڕێی یاریزانانی ئینگلته‌را سه‌رنجی هه‌مووانیان به‌لای خۆیاندا راكێشابوه به‌هۆی ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندن گرنگی زۆریان پێده‌دان.
له‌لایه‌كی تره‌وه چه‌ند رۆژنامه‌یه‌ك ره‌خنه‌یان له‌و بیرۆكه‌یه گرتووه‌و پێیان وایه تۆپی پێ وه‌كو یاری زۆرانبازی سه‌ربه‌ست لێده‌كات و ده‌یكات به نواندن چونكه كاتێك هاوسه‌ر و هاوڕێی یاریزانان ده‌زانن كامێرایان له‌سه‌ر به‌شێوه‌ی جیاواز ره‌فتار ده‌كه‌ن.