چین بازاڕی جیهانی بە كاڵاكانی نغرۆ كردووە

10:55 - 2024-05-27
ئابووری
270 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرانی دارایی وڵاتانی ئەندامی گروپی (G7) بڕیاریاندا هەندێك رێوشوێنی تایبەت بگرنەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی توانای سەرڕێژی بەرهەمی چین كە بازاڕی وڵاتانی خۆرئاوای نغرۆ كردووە.
وڵاتانی ئەندامی ئەو گروپە نیگەرانی ئەوەن چین لە داهاتوودا زیادەڕۆیی بكات لە بەكارهێنانی هەندێك سیاسەتی تایبەت بە بازاڕ، كە لەگەڵ بەرژەوەندییەكانی وڵاتانی خۆرئاوادا نەگونجێت. وەزیری خەزێنەی ئەمریكاش داوای لە وڵاتانی ئەندامانی جی حەوت كرد بەرەیەكی یەكگرتوو دژی چین پێك بهێنن.
سەرچاوە: سكای نیوز

#ئابووری

بابەتە پەیوەندیدارەکان