ئارۆ سەنگەر
له پاڵ كێشه داراییه‌كانی بارسێلۆنا كێشه‌یه‌كی تر له یانه‌ی بارسێلۆنا سه‌ری هه‌ڵداوه، ئه‌ویش كێشه‌ی نێوان چاڤی هێرناندێز و جێرارد پیكێی به‌رگریكاری یانه‌كه‌یه كه به‌پێی زۆرینه‌ی سه‌رچاوه‌كان چاڤی رووبه‌ڕووی به پیكێی راگه‌یاندوه وه‌رزی داهاتوو به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی پشتی پێنابه‌ستێت.
به‌ركه‌وتنی چاڤی و پیكێ یه‌كه‌م به‌ركه‌وتنیه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره له یانه‌كه یاری ده‌كه‌ن و له به مانگه پیرۆزه‌كان ناسراون و زۆرێك پێیان وایه بوونه‌ته كێشه بۆ یانه‌كه، به‌تایبه‌ت كه مووچه‌یه‌كی زۆریان هه‌یه و ئاستیان جێگیر نییه.
چاڤی بێزاره له ره‌فتاره‌كانی پیكێ و سه‌رقاڵبوونی به كاری بازرگانی به‌تایبه‌ت كه له كاتی كه‌مترین پشوودا ئه‌و ئه‌ستێره‌یه گه‌شت ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌و چالاكیانه‌ی كۆمپانیاكه‌ی سپۆنسه‌ری یاخود سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
ئه‌م سه‌رقاڵیه‌ی پیكێ كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر دروست كردوه كه وه‌رزی رابردوو له چه‌ندین كاتی زۆر گرنگ ئه‌و به‌رگریكاره تووشی پێكان بووه‌و له زۆرێك له یارییه گرنگ و چاره‌نووسسازه‌كان به‌شداری نه‌كرد.
به‌هۆی ئه‌مه‌ش چاڤی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كردوه‌و سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی پێی راگه‌یاندوه ده‌بێت سه‌رنجی ته‌واوی له‌سه‌ر تۆپی پێ بێت و وه‌رزی داهاتووش به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی پشتی پێنابه‌ستێت، به‌پێی سه‌رچاوه‌كانیش یه‌كێك له هۆكاره‌كان ئه‌وه‌یه ئه‌و یاریزانه مووچه‌یه‌كی زۆر وه‌رده‌گرێت و له‌و رێگه‌یه‌وه چاڤی ده‌یه‌وێت یاریزانه‌كه ناچار بكات رازی بێت مووچه‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان پیكێ به چاڤی راگه‌یاندوه شاره‌زاییه‌كی خوارده‌مه‌نی و راهێنه‌رێكی توانای جه‌سته‌یی داده‌مه‌زرێنێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشترین شێوه بۆ یارییه‌كان ئاماده بێت و ئاماده‌یی خۆشی ده‌ربڕوه یارمه‌تی یانه‌كه بدات ئه‌گه‌ر پێویستیان پێ بێت و دوپاتیشی كردۆته‌وه ئاماده‌یه جارێكی تر مووچه‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه.
له‌دوای چاڤی خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه‌كه چاوی به‌و ئه‌ستێره‌یه كه‌وتووه و پێی راگه‌یاندوه كه هاوینی ئه‌مساڵ به‌رگریكارێكی گه‌ور ده‌هێنێته ریزی یانه‌كه و به‌هۆیه‌وه ره‌نگه چی تر به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاری ناكات.
پیكێ به‌ڵێنی به لاپۆرتا داوه چی تر سه‌رنجی له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان نه‌بێت و به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ له تویچ ده‌رنه‌كه‌وێت و له‌كاتی یارییه‌كانیش خۆی سه‌رقاڵ نه‌كات به كاری بازرگانی و مووچه‌كه‌شی كه‌م بكاته‌وه.
پیكێ به لاپۆرتاشی راگه‌یاندوه له‌وه ناترسێت باشترین به‌رگریكاری جیهان بهێنێته‌وه یانه‌كه چونكه ركابه‌ری ده‌كات و دڵنیایه له‌وه‌ی راهێنه‌ر ناچار ده‌كات ئه‌و به‌رگریكاره بكات به جێگره‌وه‌ی.
بارسێلۆنا له هێڵی به‌رگری خاوه‌نی رۆناڵد ئاراوخۆیه كه پێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له پێكهاته‌ی بارسێلۆنا هه‌یه و له‌ماوه‌ی رابردووش یانه‌كه بۆندی له‌گه‌ڵ كریستیانسنی به‌رگریكاری چێڵسی ئیمزا كردوه، به‌ڵام چاڤی به‌دوای به‌رگریكارێكی تر ده‌گه‌ڕێت و ده‌یه‌وێت له نێوان كۆندی و كۆلیبالی یه‌كێكیان بهێنێته ریزی یانه‌كه‌وه.
پیكێ له پاڵ یاریكردنی له یانه‌كه له‌ماوه‌ی رابردوو رۆڵی گه‌وره‌ی گێڕاوه و یارمه‌تی ده‌ربوو بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیای راكوتین ببێته سپۆنسه‌ری یانه‌كه مه ئه‌و كۆمپانیا ژاپۆنیه به‌رامبه‌ر به 70 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوه‌ی چه‌ند وه‌رزێك ناوی له‌سه‌ر درێسی یانه‌كه هه‌بوو.