ئه‌رجومه‌ن شه‌وكه‌ت، به ئه‌رجومه‌ن هه‌ورامی ناسراوه، خاوه‌نی سێ ئه‌لبوومی گۆرانییه و له زۆربه‌ی فێستیڤاڵه‌كانی هه‌ڵه‌بجه به‌شداربووه.
ئه‌رجومه‌ن هه‌ورامی به دوالاپه‌ڕه‌ی وت: سێ ئه‌لبوومم هه‌یه، له زۆربه‌ی فێستیڤاڵه‌كانی هه‌ڵه‌بجه به‌شداریم كردووه، په‌شیمانم له خزمه‌تكردن و ناساندنی چه‌ند گۆرانیبێژێكی بێوه‌فا، بۆ داهاتوو هیچ به‌رهه‌مێكم نییه، چونكه باری ته‌ندروستیم زۆر خراپه و داواكارم له سه‌رۆك بافڵ تاڵه‌بانی ئاوڕێكم لێبداته‌وه و چاره‌سه‌رم بكات.
ئه‌رجومه‌ن وتیشی: به‌رهه‌مه‌كانم له رابردوودا تێچووه‌كه‌ی له‌سه‌ر شانی خۆم و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك بووه، یه‌كه‌م به‌رهه‌مم له ساڵی 1993 له كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان بڵاوكرایه‌وه، ده‌ستخۆشی له دڵبه‌ند موسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان و شوان كه‌ریم كابان و ئه‌حمه‌د كوردی ده‌كه‌م كه له‌سه‌ر ئه‌ركی سه‌رشانی كه‌ناڵه‌كه له چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا بهرههمێكمیان بۆ كلیپ كردم، وه‌سیه‌ت ده‌كه‌م له داهاتوودا ئاوڕ له خانه‌واده‌ی هونه‌رمه‌ندان بده‌نه‌وه.
ئاریا سه‌عید