كه‌ناڵی ARD Tv: ئازارشكێنێك، مادده‌ی هۆشبه‌ره
كارل لاوته‌رباخ وه‌زیری ته‌ندروستیی ئه‌ڵمانیا بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ره‌سمیی وڵاته‌كه‌ی ئاشكرایكردووه، كه فرۆشتنی مادده‌ی (ئۆكسیدی نیترۆز) قه‌ده‌غه‌ده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت له پیشه‌سازیشدا، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و مادده‌یه له‌لایه‌ن گه‌نج و لاوه‌كانه‌وه زیادیكردووه و وه‌ك مادده‌یه‌كی هۆشبه‌ر به‌كاریده‌هێنن و ناویان لێناوه «سپرای پێكه‌نین»، كه ئه‌و مادده‌یه له پزیشكیدا وه‌ك ئازارشكێن به‌كارده‌هێنرێت.
Tagesspiegel: سزادانی راسیزمه‌كان
له‌سه‌ر ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له سۆشیال میدیا بڵاوكرایه‌وه و تیایدا ژماره‌یه‌ك گه‌نج كۆبوونه‌ته‌وه و هاوارده‌كه‌ن «بێگانه بۆ ده‌ره‌وه، ئه‌ڵمانیا ته‌نها بۆ ئه‌ڵمانه‌كانه« ئه‌مه ناڕه‌زایی رای گشتی و میدیای لێكه‌وته‌وه. رۆژنامه‌ی تاگس شپیگڵ نووسیویه‌تی: «ده‌بێت داواكاری گشتی بێته سه‌رخه‌ت و ئه‌و راسیزمانه سزابدات كه ده‌یانه‌وێت وڵات په‌رت بكه‌ن، ئه‌و دیارده‌یه یه‌كه‌مین جار نییه و ده‌سه‌ڵات ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ی وردی بۆ بكات.
Zeit Online: نابێت رێگایان پێبدرێت
ماڵپه‌ڕی تسایت ئۆنلاین، له‌سه‌ر ئه‌م باسه‌ی سه‌ره‌وه ده‌ڵێت: ئازادی و دیموكراسی و خۆشگوزه‌رانی؛ مانای ئه‌وه نییه رێگا به بیری راسیست بدرێت هه‌رچی بیه‌وێت بیڵێت و بیكات، هه‌ندێك دروشم هه‌ن سه‌روه‌ری و ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی تێكده‌ده‌ن، نابێت رێگایان پێبدرێت، دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاكارانه، وڵات ده‌شێوێنێت.
Die welt: ختوكه‌دانی شه‌ڕ
له‌دوای ته‌واوبوونی مانۆڕه سه‌ربازییه‌كه‌ی چین له سنووری كۆریا، رۆژنامه‌ی دی ڤێلت له‌زاری وته‌بێژی حكومه‌تی تایوانه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ئه‌وه ختوكه‌دانی شه‌ڕێكی سه‌رتاسه‌ریی جیهانییه و نابێت چاوپۆشی لێبكرێت.
Focus Online: مه‌رجی پوتن بۆ ئاگربه‌ست
پێگه‌ی گۆڤاری فۆكۆس ئۆنلاین، ئاماژه‌ی به چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی روسیا كردووه، كه نووسیویانه «ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی روسیا ئاماده‌ی ئاگربه‌ستی شه‌ڕه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی دان به واقیعی ئێستای گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا بنرێت، ئه‌وه‌ش به‌و مانایه دێت كه ئه‌و خاكه‌ی روسیا داگیریكردووه ببێته خاوه‌نی و ئۆكرانیاش قبووڵی بكات.
DW: سه‌رۆك، به‌ڵێنه‌كانت ببه‌سه‌ر
ماڵپه‌ڕی دۆیچه‌ڤێللا بڵاویكردووه‌ته‌وه كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا له تونس هاووڵاتییه‌كی زۆر رژاونه‌ته‌سه‌ر شه‌قام له‌دژی بڕیاری گرتن و راوه‌دونانی ئازادیخوازانی بیروڕا و رۆژنامه‌نووس و چالاكوانان، خۆپیشانده‌ران داواده‌كه‌ن كه سه‌رۆك قه‌یس سه‌عید به‌ڵێنه‌كانی خۆی كه له‌ساڵی 2021دا به خه‌ڵكی دابوو، جێبه‌جێ بكات له په‌ره‌پێدانی ئازادی و دیموكراسیدا.
Sddeutsche Zeitung: بێلاروسیا به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست كۆچبه‌ران ره‌وانه‌ده‌كات
له‌ڕاپۆرتێكی هه‌ریه‌ك له رۆژنامه‌ی سوددۆیچه‌زایتۆن و كه‌ناڵه‌كانی WDR و NDRدا هاتووه: كۆچبه‌رانی نایاسایی زیاتر له جاران له سنووری پۆڵه‌نداوه خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه ئه‌ڵمانیا كه ته‌نها له مانگی رابردوودا 5620 كۆچبه‌ر ئه‌و سنووره‌یان بڕیوه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه بێلاروسیا به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست كۆچبه‌ران ره‌وانه‌ی پۆڵه‌نداو ئه‌ڵمانیا ده‌كات.
بورهان ئه‌مین، ئاماده‌یكردووە