فەرماندەیی هێزەکانی 70 رایدەگەیەنیت کە ئەمڕۆ مەراسیمی کۆتایی هاتنی خولێکی مەشق و ڕاهێنان بۆ بەشێک پێشمەرگەی هێزەکانی 70 بە ئامادەبونی ئەفسەرانی پلە باڵای هێزەکانی 70 فەرماندە و ئەفسەرانی لیوای ٧١١ و بەڕێوەچوو.
خولەکە بە سەرپەرشتی لیوا رکن "عومەر ساڵح حسن" بووە و ماوەی پێنج هەفتەی خایاندووە کە تیایدا پێشمەرگە بەشداربوەکانی هێزەکانی 70 بە نوێترین شێوازی سەربازی سەردەمیانە و لەلایەن ئەفسەران و مامۆستایانی شارەزا و بەئەزمون وانی سەربازیەکانیان وەرگرتووە و مەشق وڕاهێنانیان پێکراوە.
فەرماندەیی هێزەکانی 70 راشیگەیاندووە کە ئامانج لەبەڕێوەچونی ئەم خولانەی بونیاد ناننی هێزێکی تۆکمەی یەکگرتووە لەچوارچێوەی هەوڵکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ ڕێکخستنەوەی و یەکخستنەوەی ڕیزەکانی وبرەودانی زیاترە بەتوانا سەربازیەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئەمەش لەپێناو زیاتر خزمەت کردن بەخاکی پیرۆزی کوردستان و پارێزگاری کردن لەدەستکەوتەکانی گەلەکەمان.