ئا: كامۆ حه‌وێزیی
شیعر و ئه‌فسانه و داستان و حیكایه‌تی گوێ ئاگردان و چیرۆك و رۆمان، هه‌ر هه‌موویان ده‌چنه خانه‌ی ئه‌ده‌به‌وه و ده‌بنه به‌رهه‌می هزری مرۆڤی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیاریكراو و قۆناغێكی تایبه‌ته‌وه. به‌و مانایه‌ی هه‌ر میلله‌تێك خاوه‌ن دیدو ئه‌ده‌ب و كه‌لتوری تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی، كه تێیدا له قۆناغێكی دیاریكراودا سه‌رهه‌ڵده‌دات، بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌رقاڵی نووسینه‌وه‌ی مێژووی ئه‌ده‌بن، هه‌میشه له پۆلێنكردندا ئه‌ده‌بیان به‌سه‌ر میلله‌تانی دونیادا دابه‌ش كردووه، دیاره به‌م كاره‌شیان دوو ئه‌ركی گرنگیان جێبه‌جێكردووه، ئه‌وانیش زیندووكردنه‌وه‌ی مێژوو و ئه‌ده‌بی گه‌لانه.
ئه‌م بابه‌ته‌ی ئازاد تۆفیق یه‌كێكه له‌و بابه‌ته گرنگانه‌ی گوزارشت له قۆناغێكی تایبه‌تی ئه‌ده‌بی گه‌له‌كه‌مان ده‌كات، كه سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه، ئه‌م قۆناغه‌ی ئه‌ده‌بی كوردیی به‌هه‌ستیارترین قۆناغی ئه‌ده‌بی كوردیی ده‌ناسرێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ده‌كرێ ئه‌م قۆناغه وه‌ك یه‌كه‌م قۆناغی ناساندنی ره‌وتی ئه‌ده‌بی كوردی بناسرێت، ئه‌گه‌ر قۆناغی به‌رز و دابه‌زی رۆشنگه‌ریش ته‌ماشای بكه‌ین، ئه‌وا دیسان ئه‌و قۆناغه بۆ فیكر و ئه‌ده‌بی كوردی وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی مێژوویی ئه‌ده‌بی و فیكریی ته‌ماشا ده‌كرێت، كه تێیدا ئه‌حمه‌د موختار جاف و جه‌میل صائب و فایه‌ق بێكه‌س و چه‌ند بكه‌رێكی دی له‌و قۆناغه‌دا ده‌ركه‌وتن، ئه‌م قۆناغه‌ی ئه‌ده‌ب و فیكری كوردی ده‌كه‌وێته نێوان ململانێی قووڵیی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ڵمانی و فه‌ره‌نسییه‌وه، قۆناغێك له نێوان نه‌فیكردن و لێدان له فه‌لسه‌فه‌ی كانتیزم و به‌ره‌و دان به فه‌لسه‌فه‌ی كانتیزم.
بۆیه به‌راوردكردن له نێوان چیرۆكی « له خه‌وما»ی جه‌میل صائب و چیرۆكی« مه‌سه‌له‌ی ویژدان»ی ئه‌حمه‌د موختار جاف، یه‌كێكه له‌و كاره جوانانه‌ی ئازاد تۆفیق كه ده‌كرێت خوێنه‌ری ئێمه وه‌ك مێژوو و ئه‌زموونی ئه‌و نه‌وه‌یه ته‌ماشای ئه‌م كاره بكات، سه‌رچاوه‌ی ناساندنی ئه‌ده‌بی كوردی وه‌ك قۆناغ له سه‌رده‌می جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانه‌وه ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام قووڵایی ئه‌م مێژووه یا سه‌رچاوه‌ی ئه‌م قۆناغه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حاجی قادری كۆیی، هه‌موو ئه‌م نه‌وه‌یه درێژه‌پێده‌ری حاجی قادریی كۆیین،
ئه‌ده‌ب وێنه‌یه‌كی تایبه‌تی زمان و مێژووی مرۆڤایه‌تییه، به‌واتایه‌كی دی ئه‌ده‌ب له‌گه‌ڵ بوون و ململانێی مرۆڤایه‌تیدا دێته‌كایه‌وه، ئه‌م دوو ژانره‌ش ئازاد تۆفیق له‌م كتێبه‌دا باسیان لێوه ده‌كات، به‌ر له‌وه‌ی جیاوازیی فۆرم و ته‌كنیك و ده‌سه‌ڵاتی زمان و ئاوه‌ز بێت، ده‌كرێ وه‌ك سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی مێژووی هونه‌ری چیرۆك له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا ته‌ماشایان بكه‌ین، وێڕای ئه‌وه‌ش ململانێی سیاسی و كه په‌یوه‌سته به بوونی نه‌ته‌وه و ئازادی مرۆڤه‌وه، به‌شێكی دییه بۆ نووسینه‌وه‌ی مێژووی چیرۆك و ئه‌فسانه له‌م قۆناغه‌دا، هه‌ر خودی ناوه‌ڕۆكی چیرۆكی «مه‌سه‌له‌ی ویژدان»ی ئه‌حمه‌د موختار جاف، كه‌شێكی سیاسی هه‌یه، نا‌توانیت له‌و قۆناغه‌دا ده‌رك به سیاسه‌ت و ململانێی سیاسی نه‌كه‌یت، بۆیه له وێنه گشتییه‌كه‌یدا چیرۆكیش به‌و فۆرم و ته‌كنیكه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، واتا له فۆرمه گشتییه‌كه‌یدا میلله‌تی كوردیش له قووڵایی ئه‌ده‌بی ریالیستیدا وێنه‌ی چیرۆك و رۆمانی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، ئه‌م دوو نموونه‌یه‌ی ئازاد تۆفیق دووچیرۆكی كوردیی قۆناغێكی تایبه‌ت به‌دنیای ئه‌ده‌بی كوردین، ئێمه لێره‌دا نامانه‌وێ دیدی نووسه‌ری ئه‌م كتێبه له نێوان له‌خه‌ومای جه‌میل سایب و مه‌سه‌له‌ی ویژدانی ئه‌حمه‌د موختار جاف‌دا بخه‌ینه‌ڕوو، ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگه پێناسه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی بۆ ئه‌م كتێبه بكه‌ین، تاوه‌كو خوێنه‌ری جیدی ئێمه ئاوڕ له كتێبه‌كه بداته‌وه و به‌وردی ئه‌و به‌راورده بخوێنێته‌وه كه نووسه‌ر لێره‌دا ئاماژه‌ی پێداوه، خه‌ونی گه‌وره‌ی ئێمه له‌م ناسینه‌دا ئه‌وه‌یه خوێنه‌ر له رێی ئه‌م كورته نووسینانه‌ی ئێمه كه ئه‌م كتێبانه به‌سه‌ر بكاته‌وه ده‌بنه هه‌وێنێك بۆ تێگه‌یشتن له ئه‌ده‌ب به‌گشتی و چیرۆك و شیعر و رۆمان به تایبه‌ت، ئه‌م كتێبه‌ی ئازاد تۆفیقیش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌راودكاریی نێوان دووچیرۆكی كوردی قۆناغێكی دیاریكراوی مێژووی ئه‌ده‌بی كوردییه، هیوادارم خوێنه‌ری ئازیزی ئێمه ئه‌م كتێبه‌ش به‌سه‌ربكه‌نه‌وه.