د.له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆمار، دوێنێ له به‌غدا پێشوازی له وه‌فدێكی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان كرد و ته‌ئكیدی له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ته‌واوه‌تی بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، كرده‌وه.
سه‌رۆك كۆمار، سه‌ردانی نوێنه‌رانی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان بۆ به‌غدا به گرنگ وه‌سفكرد و دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته گرژییه سیاسییه‌كان كاریگه‌رییان نه‌بێت له‌سه‌ر بژێوی و به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتیان و خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه‌ش، رۆڵ و هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك كۆماریان به‌رزنرخاند بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه ره‌واكانیان و پشتیوانیی به‌رده‌وامی بۆ فه‌رمانبه‌ران به‌گشتی و مامۆستایان و مامۆستایانی وانه‌بێژ به‌تایبه‌تی.