ئاكار نه‌جم
سارا بێرناردی هونه‌رمه‌ند و شانۆكار، یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌نده به‌ناوبانگ و به توانایانه‌ی جیهانی شانۆ، كه به رۆڵه‌كانی له جیهانی شانۆدا پانتاییه‌كی فراوانی له‌و بواره‌دا داگیركردووه. له ژیانی خۆیدا له چه‌ندین شانۆگه‌رییدا رۆڵی بینیوه، له دواییشدا وه‌ختێ پیشه‌سازی سینه‌ما گه‌شه‌ی كردووه له چه‌ندین فیلم‌دا رۆڵی بینیوه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده وه‌ك یه‌كه‌م ئه‌ستێره‌ی شانۆی نێوده‌وڵه‌تی ناوی رۆیشتووه. په‌یمانگای هونه‌ری له‌پاریس ته‌واو كردووه. سارا یه‌كه‌م چالاكی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1862 كه بۆ یه‌كه‌م جار رۆڵی سه‌ره‌كی له به‌رهه‌می Racines Iphignie بینیوه. ئه‌م رۆڵه وای كردووه بناسرێ. له ساڵی 1905دا له شاری ریۆ دی جانیرۆ له كاتی نمایشكردندا ئه‌ژنۆی به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێ، ئه‌م برینه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ژیانی سه‌خت و ناخۆش بكات. له ساڵی 1915 به‌هۆی ئه‌و برینه‌وه ئه‌ژنۆی ده‌بڕنه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه ناخۆشه‌ی به‌سه‌ریدا هاتووه، به‌رده‌وام بووه، له شانۆگه‌رییه‌كاندا، به‌و دواییانه‌ش له فیلمه‌كاندا رۆڵی بینیوه، له سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ نمایشی كردووه تاوه‌كو چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش مردنی.
سارا بێرنارد، له 125 به‌رهه‌مدا رۆڵی بینیوه، كه له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا و ئه‌مریكای باشوور و ئوسترالیا به‌رهه‌م هاتوون. چه‌ندین كاری شانۆیی له پاریس به‌ڕێوه‌بردووه، ناوی شانۆی سارا بێرنارد ناوێكی ناسراو و دره‌وشاوه‌یه. كه (ئه‌مڕۆ شانۆی ڤیل) ی پێده‌گوترێ. سارا بێرنارد خۆی وه‌ك ئایكۆنێكی گشتی داهێنایه‌وه. سارا زۆرتر له‌و شانۆگه‌رییانه‌دا رۆڵی بینیوه كه كۆمیدین. سارا به‌شداری له‌و فیلمه به‌ناوبانگه‌كانه كردووه به‌رهه‌می كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌یه‌م بووه له فه‌ره‌نسا، به‌ڵام ئه‌و سێ به‌رهه‌مه‌ی سارایان به جیهان ناساند بریتی بوون له شانۆگه‌ری دایك و شانۆگه‌ری (Thtre Sarah Bernhardt) و شانۆگه‌ری هاملێت له ساڵی 1899. هه‌روه‌ها له رۆڵه دیاره‌كانی بریتی بوون له رۆڵی له فیلمی Phdre نووسینی ژان باپتیست راسین. لا تۆسكا نووسینی ڤیكتۆریان سارد‌و. تیۆدۆرای سه‌ردۆ، ئادرین لیكۆڤۆر نووسینی یۆجین سكریب. دۆنا سۆل له فیلمی هێرنانی نووسینی ڤیكتۆر هوگۆ و... سارا بێرنارد به ناوی هێنریێت رۆزین بێرنارد له دایكبووه له جوله‌كه‌كانی هۆڵه‌ندایه، گه‌وره‌ترینی سێ كچه ناشه‌رعییه‌كه‌ی جولی بووه. هێشتا روون نییه باوكی كێ بووه. گریمانه ده‌كرێت باوكی خوێندكارێكی گه‌نج بووه به ناوی مۆرێ ئه‌فسه‌ری ده‌ریایی بووه. مامی ئێدوارد بێرنارد له بڕوانامه‌كه‌یدا وه‌ك باوكی واژۆی كرد. كاتێك بێرنارد ته‌مه‌نی سێزده ساڵ بوو. منداڵی له خانه‌نشینی به‌سه‌ر بردووه، له‌لایه‌ن په‌رستارێكی به كرێگیراوه‌وه چاودێری كراوه و له قوتابخانه‌ی خانه‌قای گراندشامپ ئۆگستین له نزیك ڤێرسای خوێندوویه‌تی. دایكی زۆربه‌ی كات ئاماده‌نه‌بوو. به له‌به‌رچاوگرتنی خوێندنی ئاینی، ئه‌و ویستویه‌تی ببێته راهیب. به‌ڵام كاتێك ته‌مه‌نی شانزه ساڵ بوو، خۆشه‌ویسته‌كه‌ی دایكی چارڵز دوك دی مۆرنی كه نیوه برای ناشه‌رعی ناپلیۆنی سێیه‌م بوو، پیشه‌یه‌كی له شانۆدا بۆی دیاری كرد. یه‌كێك له خۆشه‌ویسته‌كانی دایكی به‌ناوی چارڵز دوك دی مۆرنی، نیوه برای ناشه‌رعی ناپلیۆنی سێیه‌م، پێشنیاری كرد كه میزاجی سارای ته‌مه‌ن 16 ساڵ باشتر بۆ شانۆ گونجاوه.
ماوه‌ی دوو ساڵ بێرنارد له كۆنسێرڤاتۆری دی موزیك و دیكلامه‌یشن له پاریس خوێندنی نواندنی كرد، كه شێوازی نواندنی خوێندكارێكی دیكه. دوای جه‌نگی فه‌ره‌نسا و پرۆس (1871) بێرنارد ناچار بوو به‌رگریی له خۆی بكات له به‌رامبه‌ر تۆمه‌ته رۆژنامه‌وانییه‌كان كه ده‌یانگوت ئه‌ڵمانی و جووله‌كه بووه. كاردانه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزی ئه‌و له ژیاننامه‌كانیدا باسكراوه، ئه‌و به‌دڵنیاییه‌وه جووله‌كه بووه، به‌ڵام ئه‌ڵمانی نه‌بووه. سارا بێرنارد له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا به به‌ناوبانگترین و ده‌وڵه‌مه‌ندترین ئه‌كته‌ر بووه.
ژیانی بێرنارد به شێوه‌یه‌كی خۆش ده‌ستیپێنه‌كردووه، له كاتێكدا تۆماره ره‌سمییه‌كانی له دایكبوونی له‌ناوچوون، به‌ڵام پشتڕاست ده‌كرێته‌وه كه هێنریێت-رۆزین بێرنارد له ساڵی 1844 له‌دایكبووه، كچێكی بێ باوكی هۆڵه‌ندی-جووله‌كه بووه. سه‌ره‌ڕای ره‌چه‌ڵه‌كی جووله‌كه، زۆربه‌ی منداڵی له قوتابخانه‌ی خانه‌قا به‌سه‌ربردووه، ته‌نانه‌ت رایگه‌یاند كه ده‌یه‌وێت ببێته راهیب.
زۆرترین ناوبانگ دیمه‌نه دراماتیكه‌كانی مردنی بوو. له ته‌مه‌نی 46 ساڵیدا رۆڵی جوانی ئاركی ته‌مه‌ن 19ساڵی گێڕا، له ته‌مه‌نی 55 ساڵیدا گرێبه‌ستی 25 ساڵه‌ی به‌كرێدانی شانۆیه‌ك له پاریس واژۆ كرد و ناوه‌كه‌ی گۆڕی به‌شانۆی سارا بێرنارد. له دره‌نگانی ژیانیدا به‌رده‌وام بوو له گه‌شتكردن به جیهاندا، ته‌نانه‌ت له زیندانی سان كوینتین گۆرانییه‌كی پێشكه‌ش كرد. ته‌نانه‌ت دوای ئه‌وه‌ی قاچی راستیان بڕییه‌وه، به‌رده‌وام بوو له نمایشكردن له‌سه‌ر شانۆ.
له چه‌ندین فیلمی بێده‌نگدا رۆڵی سه‌ره‌كی گێڕاوه. هه‌رچه‌نده پێش ئه‌وه‌ی فیلمی ده‌نگدار دروست بكرێت. له ساڵی 1882دا بێرنارد پێشنیاری هاوسه‌ری بۆ ئاریستیدس دامالاس كرد. كه سه‌ربازێكی یۆنانی بووه، یانزه ساڵ له خۆی بچووك تر بووه. به‌ڵام ئه‌و ژیانی هاوسه‌رییه سه‌ری گرت و چوونه ژیانی ژن و مێردایه‌تییه‌وه.
بێرنارد هه‌موو شتێكی ده‌ویست كه په‌یوه‌ندی به ژیانی باشه‌وه هه‌بێت، له نێویاندا كۆكردنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه ماڵییه نامۆكانی، كه ده‌وترێت بریتین له شێر، تووتی، پوما، دوو ئه‌سپ، مه‌یمونێك به‌ناوی داروین و ماسییه‌كی به‌ناوی عه‌لی گاگا كه شیری پێشكه‌ش ده‌كرد، له كۆتاییدا ده‌ینێرێت بۆ گۆڕێكی زوو. هه‌روه‌ها بێرنارت بڕه پاره‌یه‌كی زۆر سه‌رف كرد بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه زۆره‌كانی قوماركردنی مۆریسی كوڕییه‌وه.
له ساڵی 1923 كۆچی دوایی كردووه، به‌ڵام زۆر كه‌س به به‌ناوبانگترین ئه‌كته‌ری جیهان ده‌زانن. ملیۆنێك كه‌س له شه‌قامه‌كانی پاریس ریزیان بۆ ماڵئاوایی لێكردنی گرتبوو.